بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی نایاسایی فەیسبووک و ئینستاگرام دەدرێنە دادگا



میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، گروپی مێتا و پلاتفۆرمەکانی، ئینستاگرام و فەیسبووک، گومانیان لێدەکرێت کە ئاسانکاری و قازانج لە فرۆشتنی دەرمانە نایاساییەکان بکەن، ئەمەش وایکردووە داواکاری گشتی فیدراڵی لە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٣دا لێکۆڵینەوەی تاوانکاری بکەنەوە.

ڕۆژنامەی ئەمریکی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” بە ئاماژەدان بە بەڵگەنامەکان و کەسانی نزیک لە دۆسیەکە ڕایگەیاندووە “بانگهێشتکردن و لێکۆڵینەوە لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی بەردەم دەستەی دادوەری گەورە ئەنجامدراوە”.

دەبێت دەستەی سوێندخواردن بڕیار بدات کە ئایا دوو پلاتفۆرمی مێتا “ئاسانکاری دەکەن و قازانج لە فرۆشتنی نایاسایی دەرمان دەکەن” ،

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا پاڵپشتی ئەم لێکۆڵینەوەیە فیدراڵییە دەکات.

بەڵام وتەبێژی مێتا بە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ڕاگەیاندووە کە “فرۆشتنی نایاسایی دەرمان دژی سیاسەتی ئێمەیە، ئێمەش کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی ئەم ناوەڕۆکە و لابردنی لە خزمەتگوزارییەکانمان.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “مێتا چالاکانە هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی جێبەجێکردنی یاسا دەکات بۆ یارمەتیدانی بەرەنگاربوونەوەی فرۆشتن و دابەشکردنی نایاسایی دەرمانەکان.”

بەپێی داتاکانی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا، زیاتر لە ٧٠٠ هەزار کەس لە نێوان ساڵانی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٢٢ لە ئەمریکا بەهۆی زیادەڕۆیی لە خواردنی دەرمانی ئۆپیۆید کە بە ڕەچەتە یان بە شێوەیەکی نایاسایی بەدەستیان هێناوە، گیانیان لەدەستداوە.

هەولێر بۆ لافاو خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
پێشت هەولێر بۆ لافاو خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
منداڵێك بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
دواتر منداڵێك بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار