بەرماوەی 4 كەس!
“دیاردەیەكی ناشرینی هاووڵاتیان لە چێشتخانە و سفرەی ماڵەكان”



پسپۆڕێكی گیادەرمان وێنەی سفرەی یەكێك لە چێشتخانەكان بڵاودەكاتەوە، كە 4 كەس دوای خۆیان بەجێیان هێشتووە و بە دیاردەیەكی ناشرین وەسفی دەكات و دەپرسێت، بە چ دین و ویژدانێک ئەو زیادەڕۆییە؟

د. بدر قادر سورچی ، پسپۆڕی گیادەرمان و مامۆستای زانکۆ لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەكەدا نووسیویەتی، ئایا دەزانی ئەو خواردنە بەرماوەی ٤ نەفەرە داوایان کردووە؟ كە چەندین جار ئەو دیاردەیە دەبینین لە چێشتخانە و ماڵەکان.

دەشپرسێت، بە چ دین و ویژدانێک ئەو زیادەڕۆییە؟ ئەگەر ھەمووی دەخۆن ئەوە دەبێتە نەخۆشی و قەڵەوی و جەَلتە و ئەگەر بەجێشت ھێشت و ناخۆیت و فڕێ دەدرێ ئەوە خوایەک ھەیە سزات بدات لەسەر ئەو زیادەڕۆییە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، وەک مرۆڤێک بەس بیربکەرەوە چەندان ھەزار کەس لەم وڵاتە خەون بە لوقمە نانێکی خۆش دەبینن یان سەدان ملیۆن کەس لەو دونیایەدا لەبرسیەتی خەوی لێ ناکەوێ.

 

نرخی مریشك هەرزان بوو
پێشت نرخی مریشك هەرزان بوو
چەندین ئیعجازی زانستی و پزیشكی خواردنی خورما ئاشكرادەكرێت
دواتر چەندین ئیعجازی زانستی و پزیشكی خواردنی خورما ئاشكرادەكرێت
ەیوەندیدار