“خەڵک” بڕیاری دادگای فیدراڵی دەربارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئاشکرا دەکات



دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، سکاڵای تایبەت بە داوای دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمەنبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەتدەکاتەوە.

پارێزەری راوێژکار بەرهەم رەووف عەلی، ئەمڕۆ یەکشەممە، 17-3-2024 لە نێو هۆڵی دادگای باڵای فیدراڵی بە “خەڵک”ی ڕاگەیاند، ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی بە زۆرینەی دەنگ ئەو سکاڵایەیان ڕەتکردەوە کە لە دژی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.

پارێزەری راوێژکار، بەرهەم رەووف عەلی

پارێزەری راوێژکار، بەرهەم رەووف عەلی

بەرهەم رەووف، هۆکاری ڕەتکردنەوەی سکاڵاکەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی ئەو دۆسیەیە لە تایبەتمەندییەکانی دادگای فیدراڵی نییە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دوای دەستپێکردنی دانیشتنەکە، بڕیارە بە فەرمی بڕیارەکەی ڕابگەیەنێت.

زیاتر لە 10 ساڵە بە بڕیارێک پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە، بەڵام پلە بەرزکردنەوە لە کەرتی سەربازی بەردەوامە.

شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
تۆمەتباری کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵە دەستگیر کرا
دواتر تۆمەتباری کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵە دەستگیر کرا
ەیوەندیدار