دادگای فیدراڵی دۆسیەی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم یەکلا دەکاتەوە



چاوەروان دەکرێت دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەو سکاڵایە یەکلا بکاتەوە کە لەسەر ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بەڕێوەدەچێت و تێیدا بڕیار لەسەر ئەو سکاڵایە دەدرێت کە لە دژی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.

دانیشتنی بڕیاردانەکە لە 25ی شوباتی ڕابردوودا بۆ ئەمڕۆ دواخرا و سکاڵاکەش لەسەر مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی تۆمار کراوە.

زیاتر لە 10 ساڵە بە بڕیارێک پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە، بەڵام پلە بەرزکردنەوە لە کەرتی سەربازی بەردەوامە.

مووچەی دوو مانگی توێژێک دابەش دەکرێت
پێشت مووچەی دوو مانگی توێژێک دابەش دەکرێت
داوا لە حکومەت دەکرێت پەلە بکات لە ناردنی بودجە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران
دواتر داوا لە حکومەت دەکرێت پەلە بکات لە ناردنی بودجە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران
ەیوەندیدار