لەتیف نێروەیی: یەکێتی لەگەڵ دواخستنی دابەشکردنی مووچە نەبوو



ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، وەزیرەکانی یەکێتی لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا دەنگیان لەسەر دواخستنی دابەشکردنی موچە نەداوە و ئەوان لەگەڵ دابەشکردنی مووچەدابوون.
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە لیدوانێکیدا بۆ میدیای حزبەکەی سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی چوارشەممەی ڕابردوو کە بڕیاری ڕاگرتنی دابەشکردنی مووچەی تیدا درا ڕایگەیاند، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە دەرەوەی وڵاتەو بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی نەکردووە، ئەو وەزیرانەی یەکێتیش کە بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە، لەگەڵ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەراندا بوون و  دەنگیان بە دواخستنی نەداوە.

نێروەیی وتیشی: یەکێتی لەگەڵ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەراندایە.

ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆبووە و تێیدا بڕیاردرا مووچەی مانگی شوبات دابەشنەکرێت تاوەکو بەغدا مووچەی ھێزە ئەمنییەکان دەنێرێت.

ئەنجامی کۆبوونەوە ئەمنییەکەی عێراق و تورکیا ئاشکرا کرا
پێشت ئەنجامی کۆبوونەوە ئەمنییەکەی عێراق و تورکیا ئاشکرا کرا
مامۆستایانی ناڕازی: هیچ لیست و کاندیدێکمان نییە بۆ هەڵبژاردنەکان
دواتر مامۆستایانی ناڕازی: هیچ لیست و کاندیدێکمان نییە بۆ هەڵبژاردنەکان
ەیوەندیدار