مامۆستایانی ناڕازی: هیچ لیست و کاندیدێکمان نییە بۆ هەڵبژاردنەکان



ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رەتیدەکەنەوە هیچ لیست و کاندیدێکیان بۆ هەڵبژاردن هەبێت و دەڵێت:”بەڵێن دەدەین بەپشتیوانی خوای گەورە و ئێوە، بەبێ مەرامی سیاسی و تایبەت بەردەوامبین لەداواکردنی ماف و شایستە داراییەکانمان”.

مامۆستایانی ناڕازی لە روونکردنەوەیەکیان لەسەر دروستکردنی لیستی مامۆستایان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن:”ئێمە لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی-سلێمانی بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین هیچ لیست و کاندیدێکمان بۆ هەڵبژاردنەکان نییە و کاندیدیشمان لەناو هیچ حزب و دەستەو گروپێکی کۆن و نوێدا نییە و نابێت”.

لە روونکردنەوەکەی مامۆستایاندا هاتووە کە”خاڵی بەهێزی ئەم خەباتە پیشەیی و مەدەنییە کە نزیکەی دە ساڵە بەهەوڵ و کۆششی هەموو مامۆستایان و فەرمانبەران و دۆستانی شەقام سەرپێمان خستووە لە بێلایەنی و دوورخستنەوەی دەستی حزبدایە وە متمانەی جەماوەریش بەم جوڵانەوەیە هەر لەو سۆنگەیەوەیە، بە دڵسۆزی و بە بێ مەرامی تایبەتی دەتوانین نوێنەرایەتییەکی ڕاستەقینە بکەین”.

“ئێمە لەئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی پێمانوایە وەک چۆن حزب پەرلەمان و سەندیکاو ڕێکخراوە پیشەییەکان و میدیای کۆنترۆڵ و دەستەمۆکردووە و لەئەرکی سەرەکی خۆیانی دوورخستۆتەوە و ناچالاکی کردوون، بەهەمان شێوە دەنگی ناڕازیی و شەقام دەکەوێتە هەمان مەترسییەوە ئەگەر تێکەڵی کاری لیست و حزب و هەڵبژاردن و بەرژەوەندی تایبەت بکرێت”.

لە کۆتایشدا دەڵێن:”جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین بەپشتیوانی خوای گەورە و ئێوە، بەبێ مەرامی سیاسی و تایبەت بەردەوامبین لەداواکردنی ماف و شایستە داراییەکانمان”

لەتیف نێروەیی: یەکێتی لەگەڵ دواخستنی دابەشکردنی مووچە نەبوو
پێشت لەتیف نێروەیی: یەکێتی لەگەڵ دواخستنی دابەشکردنی مووچە نەبوو
بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان داوایەک لە سودانی دەکرێت
دواتر بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان داوایەک لە سودانی دەکرێت
ەیوەندیدار