ئازاد کورەچی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بایکۆت دەکەین



لیستی میللەتی تورکمانەکان کە لە خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستاندا خاوەنی کورسییەک بوو، بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئازاد کورەچی، سەرۆکی لیستی میللەت ڕایگەیاند، ئێمە وەک لیستی میللەت لە هەڵبژاردنی ٢٠١٨ی پەرلەمانی کوردستان کورسییەکمان بەدەست هێنا لە کورسییەکانی کۆتای پەرلەمانی کوردستان، پاش بڕیاری دادگای فیدراڵی کە کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ١١١ کورسی کەم کرایە بۆ ١٠٠ کورسی، بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی کورسییەکانی کۆتای کە بۆ پێکهاتەی تورکمان، کلدان ئاسوور و ئەرمەن دابین کرابوو. ئێمە وەک لیستی میللەت بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین.

ڕاشیگەیاند، هەتا کورسییەکانی کۆتای پێکهاتەکان دەگەڕێتەوە لە بایکۆت بەردەوام دەبن، چونکە کورسی کۆتاکان مافێکی سیاسی بوو بۆ پێکهاتەکان کە لە پەرلەمانی کوردستان کاتی خۆی بریاری لەسەر درابوو. ئازاد کورەچی وتیشی: “هەڵوەشاندنەوەی کورسییەکانی کۆتا لە پەرژەوەندی پێکهاتەکان نییە، بەڵکو لە دژی پێکهاتەکانە، چونکە کورسییەکانی کۆتا لەم قۆناغەدا بۆ پێکهاتەکان پێویستە، پێکهاتەکان ئێستاکە لە بارێکی تەندروست نین”.

کورەچی ڕاشیگەیاند، داواکارین لە هەموو حزبە سیاسی کوردستانییەکان، داکۆکی لە گەڕانەوەی کورسییەکانی کۆتا بکەن و هەڵوێستێکی مێژوویانەیان هەبێت هەتا ئەو پێکەوە ژیانە لە کوردستان هەیە ناشرین نەکرێ.

سەرۆکی ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردستان وەڵامی دادگای فیدراڵی دەداتەوە
پێشت سەرۆکی ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردستان وەڵامی دادگای فیدراڵی دەداتەوە
نرخی ھەر سێ جۆرەکەی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت
دواتر نرخی ھەر سێ جۆرەکەی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت
ەیوەندیدار