نرخی ھەر سێ جۆرەکەی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت



ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین جارێکی دیکە دادەبەزێت و ٢٥ دینار لە نرخەکەی کەمدەبێتەوە.

بەھمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ھەر سێ جۆرەکەی بەنزین ٢٥ دینار لە نرخەکەیان دادەبەزێت، کە ھۆکارەکەی بۆ زۆری ڕێژەی بەنزین و کەمی خواست لەسەر بەنزین دەگەڕێتەوە لە سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەنزینی نۆرماڵ لە ٨٥٠ دینارەوە دەبێتە ٨٢٥ دینار و موحەسەنیش لە ١٠٧٥ دینارەوە دەبێتە  ١٠٥٠ دینار، بەنزینی سۆپەریش لە ١٢٢٥ دینارەوە دەبێتە ١٢٠٠ دینار.

ئازاد کورەچی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بایکۆت دەکەین
پێشت ئازاد کورەچی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بایکۆت دەکەین
بەغدا 563 ملیۆن دیناری دیکەی بۆ هەرێم نارد
دواتر بەغدا 563 ملیۆن دیناری دیکەی بۆ هەرێم نارد
ەیوەندیدار