سودانی ملیارێک دینار بۆ دەروازەکەی هەڵەبجە خەرج دەکات



سەرۆک وەزیرانی عێراق بودجەی بۆ پڕۆژەی دەروازەی هەڵەبجە تەرخان کرد کە زیاتر لە حەوت ساڵە دیزاین کراوە.

ئەمڕۆ پینجشەممە، نوخشە ناسیح، قائیمقامی هەڵەبجە ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕی یەك ملیار دیناری خەرج کرد بۆ دروستکردنی پڕۆژەی دەروازەی شار.

ڕوونیشیکردەوە پڕۆژەکە لە سەر داواکاری ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت.

پڕۆژەکە زیاتر لە حەوت ساڵە دیزانیکراوە، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە و ئەو کاتە لە نێو زیاتر لە 20 دیزایندا هەڵبژێردرا، بڕیاریشە لەسەر ڕووبەری 150 مەتر چوارگۆشە دروست بکرێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی کەبابخانەیەک دادەخات
پێت قائیمقامیەتی سلێمانی کەبابخانەیەک دادەخات
سوننەکانی عێراق کەرتبوون و هاوپەیمانێتیییەکی نوێ ڕاگەیەنرا
دوات سوننەکانی عێراق کەرتبوون و هاوپەیمانێتیییەکی نوێ ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار