دادگای فیدڕاڵی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران یەکلا دەکاتەوە



دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی پرسی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیارە دۆسێکە یەکلا بکرێتەوە.

بەگوێرەى خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، ڕۆژی 17ی ئازارى 2024، دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی دۆسیەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، کە لەلایەن نۆ هاووڵاتییەوە لە دژی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی هەرێم تۆمارکراوە.

لە سکاڵاکەدا داواکراوە، حکومەت و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پابەندبکرێن بە جێبەجێکردنی دروستی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە 22ی ساڵی 2018ی هەموارکراوی فیدڕاڵی وەکو خۆی، بەتایبەت ماددەکانی (6، 7، 8 و 9)ـی یاساکە و ئەو بڕیار و ڕێنماییانەی لە حکومەتی هەرێمى کوردستانەوە لەبارەی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەرچوون هەڵبوەشێنێتەوە.

دانیشتنی کۆتایی دادگای فیدڕاڵی لە 25ی شوبات بەڕێوەچوو، بڕیارە لە دانیشتنی ئەمجارەدا دۆسێکە یەکلابکرێتەوە، لە کاتێکدا لە ساڵى 2016 ەوە حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بیانووى قەیرانى دارایی پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران و مامۆستایانی ڕاگرتووە.

هاوکات لە ڕۆژی 21ی شوبات دادگای فیدڕاڵیی عێراق لە سکاڵەیەکی دیکە بڕیاری دا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە و لە ڕێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانەوە دابەشبکرێت، بر کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران.

 

باڵیۆزی ئەمریکا: پابەندین بە پاراستنی سەقامگیری عێراق و هەڕەشەکانی داعشیش بەردەوامن
پێت باڵیۆزی ئەمریکا: پابەندین بە پاراستنی سەقامگیری عێراق و هەڕەشەکانی داعشیش بەردەوامن
وتەبێژی حکومەتی عێراق: ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
دوات وتەبێژی حکومەتی عێراق: ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
پەیوەندیدار