تەیف سامی هۆكاری نەناردنی مووچەی پێشمەرگەی ئاشكراكرد



لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ وەزیری دارایی كۆبووەوە و گفتوگۆ لەسەر پرسی باج و گومرگ و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كرا.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە كۆبوونەوەی نێوان لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدڕاڵی، كە چەند پەرلەمانتارێكی كورد ئامادەبوون، گفتوگۆ لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كراوە و پرسی كەم كردنەوەی پارەی مووچە بە بەراورد بە مانگەكانی ڕابردوو ورووژێنراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، تەیف سامی سەبارەت بە ناردنی تەنها 568 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و كەمئەندامان و كەسوكاری شەهیدان و وەزارەتەكان بەبێ‌ وەزارەتی پێشمەرگە و بەشێك لە هێزە ئەمنییەكان وتویەتی، “بەهۆی ئەوەی لیستی وەزارەتی پێشمەرگە و بەشێك لەو هێزانەمان لانەبووە بۆ وردبینی كردن، بۆیە مووچەی ئەوان تا ئێستا ڕەوانە نەكراوە”.

لای خۆشیەوە، ئاریان تاوەگۆزی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق وتویەتی، “تەیف سامی هاوسۆزی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دەربڕیوە و وتویەتی، ئەوانیش ڕۆڵەی ئەم وڵاتەن و مافی خۆیانە مووچە وەربگرن، بەڵام تاوەكو لیستی ناوەكانیان نەگاتە وەزارەتی دارایی ناتوانن مووچەیان بۆ خەرج بكەن”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، “تەیف سامی وتوویەتی: بەهیچ شێوەیەك مامەڵە لەگەڵ هەژماری من ناكەن، چونكە دادگای فیدڕاڵی بڕیاری داوە هەژماری مووچەخۆران لە بانكە فیدڕاڵییەكان بن و بەڵێنیشی داوە ئەگەر حكومەتی هەرێم هاوكار بێت لەماوەی 15 ڕۆژدا هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەكەنەوە”.

د. جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا پرسیاری ئه‌وه‌ له‌ وه‌زیر كرا ئایا له‌ عێراق وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری، ناوخۆ، ئاسایشی نیشتیمانی و حه‌شدی شه‌عبی توطین كراون؟ له‌وه‌ڵامدا وتی “سه‌رجه‌میان توطین كراون”.

به‌پێی وته‌ی جه‌مال كۆچه‌ر، له‌باره‌ی موچه‌ی مانگی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری دارایی عێراق وتویه‌تی، “مانگی داهاتو یه‌ك دینار ناچێته‌ سه‌ر هه‌ژماری دارایی هه‌رێم ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی توطین ته‌واو نه‌كرێت”.

ئەوەشی وت، “ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بگەنە رێککەوتن، ساڵانە زیاتر لە 12 ترلیۆن دینار بەبێ پابەندی تەنیا بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە دەنێردرێت، ئەوەش بڕێکی زۆرە”.

May be an image of 11 people and newsroom

شەوێک بە هەزار شەو
پێت شەوێک بە هەزار شەو
ئەنجومەنی باڵای فەتوا ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی دیاریکرد
دوات ئەنجومەنی باڵای فەتوا ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی دیاریکرد
پەیوەندیدار