نرخی مریشک بەرزبووەوە



ئەمڕۆ نرخی مریشک لە سلێمانی بەرزبووەوە و نرخی کیلۆیەکی گەیشتە ٤ هەزار دینار، مریشک فرۆشێکیش دەڵێت، “خەڵکی دێن نیو کیلۆ باڵ یان قاچ دەکڕن بۆ ئەوەی بیبەنەوە بۆ خێزانەکانیان”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی مریشک لە ٤ هەزار و ٥٠٠ دینارەوە بۆ ٣ هەزار دینار دابەزی، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخەکەی بەرزبووەوە و گەیشتەوە ٤ هەزار دینار.

ئەمڕۆ چوارشەممە، حەیدەر عەبدوڵا، مریشک فرۆش لە بازاڕی بەر بەلەدییەکەی شاری سلێمانی بۆ پەیامنێری خەڵک ڕایگەیاند، هەموو ساڵێک لەم کاتانەدا بەرزبوونەوە و دابەزین لە نرخی مریشکدا ڕوودەدات، بەڵام هۆکاری سەرەکی گرانبوونی نرخەکان هەناردەکردنی مریشکە بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

سەبارەت بە گرانبوونی نرخەکان ئاماژەی بەوەکرد، خەڵک هەیە بە دوو مانگ نایەت مریشک بکرێت، بەڵام لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی ڕەمەزان دێت مریشک بکرێت و ئاگاداری نرخەکانی پێشتر نییە بۆیە ڕاهاتووە و هەر دەڵێت گرانە، بەرزبوونەوە نرخی مریشک ٪٩٥ کاریگەری لەسەر بازاڕی ئێمە هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، قەیرانی دارایی و نەبوونی مووچە کاریگەری لەسەر بژێوی ژیانی هاووڵاتییان دروستکردووە، خەڵک هەیە دێت نیو کیلۆ باڵ یان قاچ دەکڕێت، خەڵکی هەژار هێندە زۆرە دێن سەری مریشک دەکڕن بۆئەوەی ژەمێکی پێ دروستبکەن، چونکە توانای کڕینی مریشکیان نییە.

 

ئەنجومەنی باڵای فەتوا ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی دیاریکرد
پێشت ئەنجومەنی باڵای فەتوا ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی دیاریکرد
وەزیری بەرگری تورکیا گەیشتە سەر سنووری هەرێمی کوردستان
دواتر وەزیری بەرگری تورکیا گەیشتە سەر سنووری هەرێمی کوردستان
ەیوەندیدار