وەزیری بەرگری تورکیا گەیشتە سەر سنووری هەرێمی کوردستان



دوای لێدوانەکانی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە چاوەڕوانکراوەکانی بەهاری ئەمساڵ، وەزیری بەرگری تورکیا گەیشتە سەر سنووری هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، یاشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا گەیشتە شرنەخی باکووری کوردستان و دواتر لە ڕێی هێلیکۆپتەرەوە بەسەر ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا سووڕایەوە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، یاشار گولەر دوایین زانیاری دەربارەی ئۆپەراسیۆنەکانی “باکووری عێراق” وەرگرت و ڕێنماییشی دەربارەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە داهاتوودا ئەنجام دەدرێن بە فەرماندەیی فیرقەی 23ی پیادەی سوپای تورکیا دا.

ئەم سەردانە دوای لێدوانەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی وەزیری بەرگری تورکیا دێت سەبارەت بە دروستکردنی پشتێنەیەکی ئەمنی لە نێو هەرێمی کوردستاندا بۆ ڕێگرتن لە هەڕەشەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان.

ڕوونیشیکردەوە پشتێنە ئەمنییەکە بە قووڵایی 30-40 کیلۆمەتر دروست دەکرێت.

پێشتریش وەزیری بەرگری تورکیا وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنەی چاوەڕوان دەکرێت لە بەهاردا دەستپێبکات، سەردانی عێراقی کرد و بەو پرسەی لەگەڵ لایەەن پەیوەندیدارەکان تاوتوێ کرد.

نرخی مریشک بەرزبووەوە
پێشت نرخی مریشک بەرزبووەوە
“خواردنی شیرینی لە بەربانگدا ژەهرە بۆ جەستە”
دواتر “خواردنی شیرینی لە بەربانگدا ژەهرە بۆ جەستە”
ەیوەندیدار