وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیارێکی بۆ هاوردەکردنی تەماتە دەرکرد



بەهۆی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و زیادبوونی خواست لەسەر بەرهەمی تەماتە لەناو بازاڕەکان و کەمبوونەوەی خستنەبازاڕ، نرخەکەی بەرزبووەوە و نرخی کیلۆیەکی گەیشتە نزیکەی دوو هەزار دینار.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی دارایی و ئابووریی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی لە هەڵگرتنی قەدەغەی سەر بەرهەمی تەماتەی لە دەرەوەی وڵات ئاگادارکردووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوەکەیدا ڕایگەیاند، دوای بەدواداچوونمان بۆ بەرهەمی تەماتە لە گشت سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بۆمان دەرکەوتووە ئەو بەرهەمە لە بازاڕەکان زۆر کەمبووەتەوە و نرخیشی بەرزبووەتەوە، هەربۆیە پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی کشتوکاڵی ژمارە چوار لە ساڵی 2008 و پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 6547 لە 22/10/2014 تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، بڕیارماندا بە هەڵگرتنی قەدەغە لە سەر بەرهەمی تەماتە و هاوردەکردنی لە دەرەوەی وڵات.

بە گوێرەی نووسراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیارەکە لە ئەمڕۆ سێشەممە (12ی ئاداری 2024) جێبەجێ دەکرێت وڕرێگە بە بازرگانان دەدرێت لە سنوورەکانەوە بەرهەمی تەماتە هاوردە بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش نووسراوەکە ئاڕاستەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان کراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ نرخی تەماتە گەیشتە نزیکەی دوو هەزار دینار و چاوەڕێ دەکرێت بەهۆی بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمەوە، نرخی تەماتە لە بازاڕەکان داببەزێت.

دادگای فیدراڵی دەربارەی کشانەوەی دادوەرە کوردەکە ڕوونکردنەوە دەدات
پێشت دادگای فیدراڵی دەربارەی کشانەوەی دادوەرە کوردەکە ڕوونکردنەوە دەدات
دادوەرێکی کورد لە دادگای فیدراڵی کشایەوە
دواتر دادوەرێکی کورد لە دادگای فیدراڵی کشایەوە
ەیوەندیدار