لیرەی تورکی دابەزینێکی نوێی پێوانەیی تۆمار کرد



بە هۆی هەڵکشانی ڕێژەی هەڵاوسانەوە، بەهای لیرەی تورکی لە بەرامبەر دۆلار و یۆرۆ و دراوە جیهانییەکان دابەزی.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی 100 دۆلار گەیشتە سێ هەزار و 204 لیرە، ئەمەش یەکەم جارە نرخی لیرە بۆ ئەو ئاستە دابەزێت و 100 یۆرۆش بوو بە سێ هەزار و 510 لیرە.

بەردەوامبوونی داکشانی بەهای لیرە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان دەگەڕێتەوە و بە پێی نوێترین داتاش هەڵاوسان بۆ 67.07٪ بەرزبووەتەوە، لە ساڵی 2022شەوە ئەمە یەکەمجارە ڕێژەکە بگاتە ئەو ئاستە.

پێشبینی دەکرێت ناسەقامگیری ڕێژەی هەڵاوسان، دابەزینی زیاتری بەهای لیرەی لێ بکەوێتەوە.

ڕاپەڕیننامەی شاری ئەربێلا
پێشت ڕاپەڕیننامەی شاری ئەربێلا
بانکێکی عێراقی بەشداری لە “هەژماری من” دەکات
دواتر بانکێکی عێراقی بەشداری لە “هەژماری من” دەکات
ەیوەندیدار