بانکێکی عێراقی بەشداری لە “هەژماری من” دەکات



بانکێکی دیکەی عێراقی بەشداری لە پڕۆژەی “ھەژماری من”دا دەکات، بەوەش ژمارەی بانکە بەشداربووەکان لە پڕۆژەکەدا گەیشتە پێنج بانک.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بانکی ئیسلامیی عێراق دەبێتە یەکێک لەو بانکانەی بەشداری لە پڕۆژەی “ھەژماری من”دا دەکات، لەگەڵ بانکە بەشداربووەکانی دیکە کە بریتین لە بانکەکانی (ئەی بی بی سی، ئارتی، ئێن بی ئایی و جیھان)، پێشبینیدەکات تا کۆتایی ئەم مانگە بانکە گەورەکانی دیکەش بەشداری ھەژمارەکە بکەن، چونکە چاوەڕێدەکرێت لە ساڵی داھاتووەوە شێوازی پارەدانی دیجیتاڵی دەستەبەربکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھاوبەشیی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ بانکەکان، بووە ھۆی زیادبوونێکی بەرچاوی ئامێرەکانی (ئەی تی ئێم).

حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووتەڕوو، تا ئێستا زیاتر لە ٢٤٠ ھەزار ھەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران دروستکراون و زیاتر لە ١٢٠ ھەزار کارتی بانکی دابەشکراون، پڕۆسەی تۆمارکردنی مووچەخۆرانیش لە ھەرێم بەردەوامە.

وتیشی، تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆر تۆماردەکرێن، ئەو ھەنگاوەش بەشێکە لە ھەوڵەکان بۆ دابینکردن و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریی بانکیی زیاتر بۆ ھاووڵاتییان و مووچەخۆران.

 

لیرەی تورکی دابەزینێکی نوێی پێوانەیی تۆمار کرد
پێشت لیرەی تورکی دابەزینێکی نوێی پێوانەیی تۆمار کرد
بارستەهەوایەکی ئەفریقی هەرێم دەگرێتەوە
دواتر بارستەهەوایەکی ئەفریقی هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار