لە ناوچەیەكی سلێمانی مین تەقییەوە و دوو كەسی كردە قوربانی



لە ناوچەیەكی سنووری پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی، مین بە دوو گەنجدا تەقییەوە و بەهۆیەوە كەسێكیان گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەیان بریندار بووە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە 11ی ئادار، لە شارۆچكەی پێنجوێن و لە ناوچەی ئاسنەکوڵێن، مین بە دوو گەنجدا تەقیوەتەوە، کە خەڵکی پێنجوێن بوون، بەهۆیەوە یەکێكیان گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەشیان بە سەختی بریندار بووە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو دوو گەنجە تەمەنیان لەنێوان ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵدا بووە و لە ئێستاشدا بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ لە بارەگایەکی پاسەوانی سنوور لە کانی قڕژاڵەی هەولێر، مین بە چەند پاسەوانێکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە سیانیان گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکە بریندار بوو.

خەڵك؛ وردەكاری خەرج كردنی مووچە لەلایەن بەغداوە بڵاودەكاتەوە
پێشت خەڵك؛ وردەكاری خەرج كردنی مووچە لەلایەن بەغداوە بڵاودەكاتەوە
بۆ وازمان لە خوێندنەوە و مەعریفە هێناوە؟!
دواتر بۆ وازمان لە خوێندنەوە و مەعریفە هێناوە؟!
ەیوەندیدار