خەڵك؛ وردەكاری خەرج كردنی مووچە لەلایەن بەغداوە بڵاودەكاتەوە



پەرلەمانتارێكی كورد لە لیژنەی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی خانەنشینان و خاوەن پێداویستییەكانی ڕەوانە كرد و دەشڵێت: “مووچەی فەرمانبەرانیش ڕەوانە دەكات”.

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی ١٣٠ ملیار دیناری مووچەی خانەنشینی سەربازی و مەدەنی و خاوەن پێداویستی تایبەتی ناردووە.

وتیشی، “ئەمڕۆ بە هەردوو نوسراوی ژمارە ( ٦٣٦٨ و ٦٣٦٩) وەزارەتی دارایی لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ڕەزامەندی وەزیری دارایی عێراق بەپێی نوسراوی دادگای فیدراڵی (٢٢٤ موحدتها/ ٢٦٩/ اتحادیە/ ٢٠٢٣ بڕی (١١٩ ملیار و ٨١٠ ملیۆن دینار)ی بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی ناردووە لەگەڵ (١٠ ملیار و ٩٦٧ ملیۆن دینار) بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت.

ئاشكراشی كرد، بەکۆی گشتی ١٣٠ ملیارو ٧٧٧ ملیۆن دیناری خستۆتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم و پاش تەواوبوونی وردبینی لەلیستی مووچەی فەرمانبەران پارەی ئەوانیش دەنێردرێت.

 

نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێشت نرخی دۆلار بەرزبووەوە
لە ناوچەیەكی سلێمانی مین تەقییەوە و دوو كەسی كردە قوربانی
دواتر لە ناوچەیەكی سلێمانی مین تەقییەوە و دوو كەسی كردە قوربانی
ەیوەندیدار