د. داهات حەوێزی: ئەوانەی یەکێک لەم هەشت نەخۆشییەیان هەیە نابێت بەڕۆژوو بن



د.داهات حەوێزی، پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی یەکێک لەم هەشت نەخۆشییەیان هەیە نابێت بەڕۆژوو بن.

د. داهات حەوێزی لەو بارەیەوە بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:

 

خوای گەوره لە قورئاندا دەفەرموێت: (فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ) سورەتی البقرة: ئایەتی ۱٨٤

هەرچەندە ڕۆژوو گرتن سوودی تەندروستی زۆرە، بەڵام هەندێ نەخۆش ناتوانن بەڕۆژوو بن، وەکو:

-ئەو کەسانەی بەرزەفشاری خوێنیان هەیە و هەمیشە زەختەکەیان بەرزە، ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە و حاڵەتەکەیان ناجێگیرە، وەکو سستی دڵ و زەبحە و جەڵتەی دڵ.

-نەخۆشی شەکرە کە دەرزی ئەنسولین یان ئەو دەرمانانە بەکارئەهێنن کە شەکرە زۆر دائەبەزێنێ، ئەو نەخۆشانەی دایمە شەکرەکەیان بەرزە یان شەکرەیان زۆر دائەبەزێ، ئەو نەخۆشانەی پێش ڕەمەزان فەحسی سێ مانگی شەکرە (HbA1c)یان لە ۹ زیاتر بێت، ئەو نەخۆشانەی شەکرە کە تووشی ماکەکانی شەکرە بوون وەکو تێکچوونی تۆڕەی چاو و ئاوی سپی و زەختی چاو، فڕێدانی پڕۆتینی گورچیلە و ترشبوونی شەکری خوێن DKA. یاخود ئەو نەخۆشانەی دایمە شەکرەکەیان دادەبەزێت و ئەگاتە ٧٠ یان دایمە لە ٣٠٠ زیاترە.

-نەخۆشانی سستی گورچیلە و هەوکردنی سەختی گورچیلە و بەردی زۆری گورچیلە و بەرزی یوریک ئەسید وا باشە بەڕۆژوو نەبن

-نەخۆشی قورحەی گەدە و قورحەی دوانزەگرێی چالاک و خوێنبەربوونی گەدە.

-نەخۆشانی کەمخوێنی سەخت تا کەمخوێنەکەیان چاک نەبن وا باشە بەڕۆژوو نەبن

-نەخۆشیە درێژخایەنەکانی وەکو سیل و شێرپەنجە و هەوکردنە سەختەکان.

-ئەو کەسانەی ڕەبۆی سەخت یان هەوکردنی سەختی قوڕگیان هەیە و پێویست ئەکات بەردەوام ئاو بخۆنەوە و قوڕگیان تەڕبێت.

-هەندێ لە نەخۆشانی شەقیقە بە برسیەتی خراپ ئەبن وا باشە بە ڕۆژوو نەبن.

“بەهیوای ڕۆژوویەکی تەندروست بۆ هەموو لایەک”.

د.داهات حەوێزی

پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی: دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە
پێشت بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی: دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە
نێچیرڤان بارزانی: با قەوارەی هەرێمی کوردستان بپارێزین
دواتر نێچیرڤان بارزانی: با قەوارەی هەرێمی کوردستان بپارێزین
ەیوەندیدار