بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم: بڕیاری دادگای فیدڕاڵی کاریگەری لەسەر ھەژماری من نەبووە



بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕەتیکردەوە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی و وەزیری دارایی عێراق کاریگەری لەسەر پرۆسەی (ھەژماری من) ھەبێـت و دەڵێت: ھەژماری من زۆر لە ژمارە بانکی عێراق پێشکەوتووترە و ھاووڵاتییان دەتوانن بیکەنە نێودەوڵەتیش.

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە، پڕۆژەی ھەژماری من بەردەوامە و دوای تەواوبوونی پارێزگای ھەولێر ئێستا لە سنووری پارێزگای سلێمانی ھەژماری من لەلایەن فەرمانبەرانەوە دروست دەکرێت.

ڕاشیگەیاندووە، دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر ڕاگەیاندنی پڕۆژەی ھەژماری من توانیومانە سەرکەوتووبین لە جیبەجێکردنی پرۆسەکە و بەردەوامیش دەبین تا ھەموو فەرمانبەرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی ھەژماری من.

ئاشكراشی كردووە، بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و وەزیری دارایی عێراق لەبارەی دروستکردنی ھەژماری من ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر پڕۆژەکە نەبووە، ئێمە بەردەوامین لە دروستکردنی ھەژماری من بۆ فەرمانبەران، گەڕانەوەی کارتەکانیش بەردەوامە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی بەشداریان کردووە.

مەولود سابیر وتوشیەتی، “ھەژماری من پڕۆژەیەکی زۆر پێشکەوتوو و سەردەمیانەیە و بەراورد ناکرێت لەگەڵ ئەو ژمارە بانکیەی عێراق دروستی کردووە بۆ فەرمانبەرانی، چونکە ھەژماری من نەک تەنیا ناوخۆییە، بەڵکو دەتوانن بیکەنە نێودەوڵەتیش، واتە ھەژماری من پڕۆژەیەکە دەتوانرێت زۆر بە ئاسانی بۆ دەرەوە بەکار بێت”.

 

نرخی “ئاڵتون” بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆماركرد
پێشت نرخی “ئاڵتون” بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆماركرد
ئێران یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاریكرد
دواتر ئێران یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاریكرد
ەیوەندیدار