نرخی “ئاڵتون” بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆماركرد



بەهۆی مەترسی فراوان بوونی جەنگی ئۆكرانیا و تێوەگلانی ئەوروپا بەو جەنگە نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی تۆماركرد و نرخی یەك ئۆنسە لەگەڵ مانگی ڕابردوودا نزیكەی 200 دۆلاری چۆتەسەر.

لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوودا نرخی یەك ئۆنسە زێڕ دابەزی بۆ 1990 دۆلار و لە ئێستاشدا نرخی زێڕ گەیشتۆتە 2180 دۆلار، كە ئەمەش بەرزترین ئاستی مێژووییە، كە تۆماركراوە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی ناجێگری بازاڕ و بەرزبوونەوەی زێر خەڵکێکی زۆر زێڕی خۆیان ئەفرۆشن و کەمتر ئەیکڕن، بۆیە بازاڕ بەشێوەیەك ئەبێ ئەم جیاوازیەی لە نێوان نرخی فرۆشتن و کڕینەوەی زێڕ دروست بووە.

ڕوونیشی كردەوە، ئەمڕۆ نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 463 هەزار فرۆشراوە و بە 450 هەزار كڕدراوەتەوە و لیرەی یەك مسقاڵی بە 465 هەزار بووە و دەشڵێت: “لیرە تا 20 دانە بەبێ‌ حەقدەستە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی یەك ئۆنسە زێڕ گەیشتۆتە 2180 دۆلار و بەهۆیەوە نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بووە بە 530 هەزار دنیار و عەیاری 21 بە 463 هەزار دینار و عەیاری 18 بە 398 هەزار دینار.

 

فەلەكناسێكی كورد یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان ئاشكرادەكات
پێشت فەلەكناسێكی كورد یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان ئاشكرادەكات
بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم: بڕیاری دادگای فیدڕاڵی کاریگەری لەسەر ھەژماری من نەبووە
دواتر بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم: بڕیاری دادگای فیدڕاڵی کاریگەری لەسەر ھەژماری من نەبووە
ەیوەندیدار