پزیشکێک بۆ پارشێو ڕێنمای هاووڵاتییان دەکات



پسپۆڕێکی زانستی خۆراک بۆ پارشێو کردن لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا ڕێنمایی هاووڵاتییان دەدات و دەڵێت، “پارشێو ژەمێکی سەرەکییە و پێویستە خواردنەکان بە وریاییەوە هەڵبژێردرێن”.

دکتۆر کامه‌ران ڕەسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک لەگەڵ نزیکبوونەوە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ڕێنمایی هاووڵاتییان دەکات و ڕایگەیاند، ژه‌می پارشێو ژه‌مێکی سه‌ره‌کی و گرنگی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌ که‌ پێویسته‌ بخورێت و تا دره‌نگتر بخورێت باشتره‌.

سەبارەت بە باشترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ پارشێو  ئاماژەی بەوەکرد، بەشێک لەم خۆراکانە: یه‌ک قاپ ماست، هێلکه‌ی کوڵاو، په‌نیر، نیسکێنه‌، گوێز و هه‌نگوین، یان یه‌ک قاپ نۆکاو ولۆبیای کوڵاو دەتوانرێت بخورێت.

وتیشی، نانی تیری یان هه‌ورامی ( ئاردی جۆ یان ئاردی بۆر باشتره‌ ) لەگەڵ دوو بۆ سێ ده‌نک زه‌یتوون، هەروەها میوه‌یه یان سه‌وزه‌ی وەک شووتی، کاڵه‌ک، ترۆزی، خه‌یار، قه‌یسی، خورما، مۆز، چواله‌ی سه‌وز، هه‌ڵوژه،‌ ڕێواس، شلیک بۆ پارشێو بەسوودن.

ئەوەشی خستەڕوو، دەتوانرێت یه‌ک بۆ دوو په‌رداخ ئاو بخورێتەوە، چا باشتره‌ نه‌خورێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر خورایه‌وه‌ له‌ یه‌ک پیاڵه‌ زیاتر نه‌خورێته‌وه‌، لەگەڵ ئەوەشدا پێویسته‌ تا نیو کاتژمێر پاش خواردن مرۆڤ پاڵ نه‌که‌وێت و نه‌خه‌وێته‌وه‌.

لەبارەی خراپترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ پارشێو وتی، برنج و شله‌، خواردنی سوورکراوه‌، شیرینی و چه‌وری، خواردنی خێرا، شه‌ر‌به‌تی گیراوه‌ و فرێش، لەگەڵ خواردنه‌وه‌ گازییه‌کان، خۆراکی سوێر و پڕ به‌هارات و ترشیات باش نین و پێویستە خۆتانی لێ بەدوور بگرن.

ئایدن مه‌عروف: به‌بێ كورسی پێكهاته‌كانیش به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌ین
پێشت ئایدن مه‌عروف: به‌بێ كورسی پێكهاته‌كانیش به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌ین
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبووەوە
دواتر نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبووەوە
ەیوەندیدار