ئایدن مه‌عروف: به‌بێ كورسی پێكهاته‌كانیش به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌ین



وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان ڕایگەیاند، پشتیوانی لە یەکڕیزی و یەکبوونی لایەنە سیاسییەکان دەکەین، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەکو بەرەی تورکمانی بە لیستێک بەشداری دەکەین.

ئەمڕۆ شەممە، ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، لە کۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند، بۆ چارەسەری گرفتەکان، ئێمە وەکو بەرەی تورکمانی “پشتیوانی لە یەکڕیزی و یەکبوونی لایەنە سیاسییەکان دەکەین، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەکو بەرەی تورکمانی بە لیتسێک بەشداری دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە وەکو لایەنی سیاسی تورکمانی و پێکهاتەی تورکمانیش، هیچ کاتێک لایەنێک نەبووین لە کێشەی نێوان لایەنە سیاسییەکان، ئێمە دەمانەوێت ببین بە فاکتەرێکی باش و سەرەکی بۆ چارەسەری گرفتەکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، إۆژی چوارشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو سکاڵایانەی لە دژی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و یاسای تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون، بڕیاری دا کە کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە بۆ 100 کورسی کەمبکرێتەوە.

 

دەست بەسەر چوار تۆن ترشی هاڕاودا گیرا
پێشت دەست بەسەر چوار تۆن ترشی هاڕاودا گیرا
پزیشکێک بۆ پارشێو ڕێنمای هاووڵاتییان دەکات
دواتر پزیشکێک بۆ پارشێو ڕێنمای هاووڵاتییان دەکات
ەیوەندیدار