نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبووەوە



ئەمڕۆ شەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە 2179.10 دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، بۆ هەر مسقاڵێک زێڕ سێ هەزار دیناری چووەتە سەر.

لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی زێڕ بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 400 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 465 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22بە 485هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 530 هەزار دینارە.

ئه‌مەش‌ له‌ كاتێكدایه‌، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی بۆ 2،185 دۆلاری تێپەڕان، لە ئێستادا لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی زێڕ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و هەر ئۆنسەیەک بە 2179.10 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام لە بازاڕەکانی هەرێمدا، بەروارد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

پزیشکێک بۆ پارشێو ڕێنمای هاووڵاتییان دەکات
پێشت پزیشکێک بۆ پارشێو ڕێنمای هاووڵاتییان دەکات
ئەردۆغان: کۆتا هەڵبژاردنە کە بەشداری بکەم
دواتر ئەردۆغان: کۆتا هەڵبژاردنە کە بەشداری بکەم
ەیوەندیدار