شێخ جەعفەر: ڕۆڵ و خەباتی نەپساوەی ژنانی کورد لە شاخ و شاردا دەرخەری ئازایەتیان بووە



شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی لە ڕۆژی ٨ی مارسدا بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، لە مێژووی ناوچەکەماندا ھەمیشە ڕۆڵ و پێگەی ژنانی کورد دیاربووە و ئازایەتیی و بیرکردنەوەکانیان کردووەتە ھەوێنی بەرەوپێشچوونی کارەکانیان، ھەروەھا ڕۆڵ و خەباتی نەپساوەیان لە شاخ و شاردا دەرخەری ئازایەتیان بووە.

لە پەیامەکەدا پیرۆزبایی لە ژنانی کورد دەکات و دەڵێت، لە یادی ٨ی مارسدا، کە ڕۆژی جیھانی ژنانە پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ژنانی جیھان و ژنانی کوردستان بە تایبەت دەکەم.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە شکۆوە ئەو یادە دەکەینەوە و ڕێز لە خەبات و ماندووبوونی ژنان دەگرین، چونکە پێگە و ناوبانگی ژن لە کۆمەڵگای پێشکەوتوودا، نیشاندەری ئەو ئاوێنە ڕاستەقینەیە کە شێوەی ژیان و بیرکردنەوە و ئاستی ھۆشیاری تێدا ڕەنگ دەداتەوە، لە مێژووی ناوچەکەماندا ھەمیشە ڕۆڵ و پێگەی ژنانی کورد دیاربووە و ئازایەتیی و بیرکردنەوەکانیان کردۆتە ھەوێنی بەرەوپێشچوونی کارەکانیان، ھەروەھا ڕۆڵ و خەباتی نەپساوەیان لە شاخ و شاردا دەرخەری ئازایەتیان بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە لە چوارچێوەی ئەو یاسایانەی کەوا مافی مرۆڤی تێدا پارێزراوە، ھەوڵی بنبڕکردنی کلتووری توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان بدرێت، لەپێناو چەسپاندنی بنەماکانی یەکسانیی و لێبووردەیی ناو خێزان و کۆمەڵگەدا، چونکە ژنان ھەمیشە بوونەتە قوربانی ئەو ڕووداوە نەخوازراوانەی کە لە ناوچەکەدا بە درێژایی مێژوو ڕوویانداوە و کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیان و بارودۆخی ژیانیاندا دروستبووە، وەک ئاسەواری جەنگ، قەیرانی سیاسیی و ئابووری…ھتد.

ڕۆژی جیهانی ژنان چۆن سەریهەڵدا؟
پێشت ڕۆژی جیهانی ژنان چۆن سەریهەڵدا؟
تاوە باران و تەرزە، لەگەڵ ھەورە بروسکە دەستپێدەکاتەوە
دواتر تاوە باران و تەرزە، لەگەڵ ھەورە بروسکە دەستپێدەکاتەوە
ەیوەندیدار