تاوە باران و تەرزە، لەگەڵ ھەورە بروسکە دەستپێدەکاتەوە



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی ئایندە ڕاگەیاند، لە سبەینێوە کەشوهوا نا سەقامگیر دەبێت، تاوە تەرزە و باران و ھەورە بروسکە دەستپێدەکاتەوە.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ شەممە لە ئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەکی نوێی شێدار لە دەریای ناوەراست و تورکیاوە بۆ سەر ناوچەکانمان لەکاتەکانی نیوەرۆ بەدواوە دۆخێکی ناسەقامگیری کەشوھەوا کە خۆی ئەبینێتەوە لەچالاکبوونی ھەورە بروسکە و تاوە باران و ھەندێ شوێنیش تەرزە بارینی دەبێت، سەرەتاش ناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر دەگرێتەوە بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی ھەردوو پارێزگاکە ئاستی دابارینیان زیاتر دەبێت بە ڕێژەی 20 تا 35 ملیممەتر و پاشان کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە بەشێوەیەکی لاواز پەرەدەسەنێت بۆ ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەرین و سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە لەم ناوچانەشدا ئەگەری تاوە باران و ھەورە بروسکە دەبێت و رێژەی بارانی پێشبینی کراو لەم ناوچانەدا 5 تا 20 ملیممەترە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان کاریگەری لاوازتر  لەسەریان دەبێت و ئەگەری بارانێکی کەم دەبێت بە ڕێژەی 1 تا 5 ملیممەتر، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە ڕێژەی 1 تا 3 پلە نزمدەبێتەوە، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت و ھەندێک کات مامناوەند 10-25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئاڕاستەی با باکور و باکوری خۆرئاوا، کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە ناوبەناو تا ئێوارەی دوو سبەی یەکشەممە بەردەوامی دەبێت .

ئەوەشی خستەڕوو، سبەی بۆ ناوچەکانی وڵاتی ئیمارات و سەڵتەنەی عومان رۆژێکی مەترسیدار دەبێت و پێشبینی دروستبوونی ھەوری سۆپەرسێل و ڕێژەیەکی زۆری باران و بارینی تەرزە بە قەبارەی گەورە دەکرێت کە ماوەی دوو ڕۆژیشە لە ئیمارات ئامادەکاری کراوە زۆرێک ئۆتۆمبێلەکانیان داپۆشیوە، ڕێژەی ئەو بارانەی پێشبینی دەکرێت تەنھا لەسبەیدا بەتایبەت بۆ شاری ئەلعەین و دەوروبەری 150 بۆ 200 ملیممەتر زیاترە کە ئەمەش رێژەیەکی زۆرە و مەترسی لافاوی گەورەی لێدەکرێت.

شێخ جەعفەر: ڕۆڵ و خەباتی نەپساوەی ژنانی کورد لە شاخ و شاردا دەرخەری ئازایەتیان بووە
پێشت شێخ جەعفەر: ڕۆڵ و خەباتی نەپساوەی ژنانی کورد لە شاخ و شاردا دەرخەری ئازایەتیان بووە
دوو هاووڵاتی بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە گیانیان لەدەستدا
دواتر دوو هاووڵاتی بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار