ڕۆژی جیهانی ژنان چۆن سەریهەڵدا؟



ڕۆژی جیهانی ژنان لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان لە ڕۆژی ٨ ئادار بەڕێوەدەچێت، ڕۆژێکە کە ژنان بەبێ ڕەچاوکردنی جیاوازی نەتەوەیی، زمان، کولتوور، ئابووری یان سیاسی، بە دەستکەوتەکانی دەناسرێنەوە.

یەکەمین ڕۆژی نیشتمانی ژنان لە ئەمریکا لە ٢٨ی شوبات بەڕێوەچوو، پارتی سۆسیالیستی ئەمریکا ئەم ڕۆژەی بۆ ڕێزلێنان لە مانگرتنی کرێکارانی جلوبەرگ لە ساڵی ١٩٠٨ لە نیویۆرک دەستنیشان کرد، کە ژنان ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە بارودۆخی کارکردنیان.

هۆکاری دیاریکردنی ڕۆژی ٨ی مارس وەک ڕۆژی جیهانی ژن، ڕێزلێنان بوو لە بیرەوەری خەباتی ژنانی کرێکاری کارگەی ڕستنی شاری نیۆیۆرکی ئەمریکا لە ساڵی ١٨٥٧، لە کاتێکدا ژنە کرێکارەکان لە هەلومەرجێکی دژواری کارکردندا بە کرێیەکی کەم کاریان دەکرد و جیاوازی و نا دادپەروەرییان بەرامبەر دەکرا، کە لە کۆتایی سەدەی ١٩ و سەرەتای سەدەی ٢٠ لە وڵاتانی خاوەن پیشەسازی شانبەشان لەگەڵ پیاوان هاتبوونە بازاڕی کارەوە، هەر بۆیە ژنان بڕیاریان دا شۆڕشێک بکەن بۆ گۆڕینی ئەو دۆخەی ژنانی ئەو کاتە تێیدابوون.

لەم رۆژەدا کرێکارانی ژن لە کارگەیەکی چنین و ڕستن، مانگرتنیان ڕاگەیاند بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە هەلومەرجی دژواری ئیش و خراپی هەقدەستیان کە کاتێکی زۆر کاریان دەکرد و کرێیەکی کەمیان وەردەگرت، زۆرجاریش ڕووبەڕووی دەستدرێژی و هەراسانکردن دەبوونەوە، بیرەوەری ئەم مانگرتنە لە لای کرێکارانی ئەم بەشە مایەوە و ناڕەزایەتی گشتی لەم بارودۆخە لای ژنانی کرێکار بەردەوام بوو.

٨ی مارسی ١٩٠٨ دووای نیو سەدە، ژنانی کرێکاری کارگەی ڕستنی کەتان لە شاری نیۆرک لە ساڵیادی ئەو مانگرتنانە، بەهۆی هەژاری و گوشاری زۆری کار و هەقدەستی کەم مانگرتنیان ڕاگەیاند، خاوەنکار و پاسەوانەکانی کارگەکە بۆ سەرکوتکردن و ڕێگریکردن لە فراوانبووونی مانگرتنەکە، ژنان لە شوێنی کارەکەیان دەستگیر کرد، دواتر بە هۆکارێکی نەزانراو ئاگر لە کارگەکە کەوتەوە بەهۆیەوە بەشی هەرە زۆری ژنانی ناو کارگەکە گیانیان لەدەتسدا.

یەکەمین ڕۆژی جیهانی ژن لە مانگی ئاداری ١٩١١ لە دانیمارک، ئەڵمانیا، نەمسا، سویسرا و ئەمریکا بەڕێوەچوو کە سەرەکیترین داواکارییەکانیان بریتی بوون لە یاسایەک بۆ پاڵپشتی کرێکارانی ژن، مافی دەنگدان و بەژداری لە هەڵبژاردن، دژایەتیکردن شەڕی ئەمپریالیزمی نێودەوڵەتی، هەقدەستی یەکسان بۆ ژن و پیاو لە کاری یەکسان.

کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی کارکردن بۆ ٨ کاتژمێر، پشتگری لە دایک و منداڵی ساوا، داخوازی مافی منداڵ لەباربردن و داکۆکی لە دایکان بوو بە زەرورەتێکی گەورە کە ساڵانە بەهۆی نالەباری ئابوری ئەوروپا نزیکەی یەک ملیۆن ژن ناچاربوون منداڵ لەبار بەرن، لەبەر ئەوەی توانایی بەخێوکردنیان نەبوو.

لە ئێستاشدا ٨ی مارس لە بەشی زۆری وڵاتانی جیهان هەموو ساڵێک ئەم یادە بەڕێوەدەچێت و وەک ڕۆژی ناڕەزایەتی گشتی بە بندەستی و توندو تیژی بەرانبەر بە ژنان یادی دەکرێتەوە، هەروەها بۆ ڕێزگرتن لەو کەسانەی کە ئاگری ئەم خەباتەیان هەڵگیرسان بۆ باشترکردن دۆخی ژنان.

هەر بۆیە ڕۆژی ٨ی مارس  بە ڕۆژی هاتنەمەیدانی نێونەتەوەیی ژنانی یەکسانیخوازە، بە تایبەتی لە دنیای ئەمڕۆی سیستەمی سەرمایەداری و دەسەڵاتدارێتی باڵە جۆراوجۆرەکانی بۆرژوازیدا، هاوکات ئەم رۆژە لە دنیای ئەمڕۆدا وەک رۆژی راگەیاندنی رەمزی خەباتی یەکسانیخوازانەی ژنان و پیاوان و هاتنەمەیدانی جەماوەری‌ فراوان بە دژی چەوساندنەوە و نایەکسانی و پلەدووییەک کە نیزامی سەرمایەداری بەسەر ژناندا دایسەپاندوە بە رۆژێکی گرنگ و مێژوویی دادەنرێت.

 

 

چه‌ند كوردێك..چه‌ند عێراقێك؟
پێشت چه‌ند كوردێك..چه‌ند عێراقێك؟
شێخ جەعفەر: ڕۆڵ و خەباتی نەپساوەی ژنانی کورد لە شاخ و شاردا دەرخەری ئازایەتیان بووە
دواتر شێخ جەعفەر: ڕۆڵ و خەباتی نەپساوەی ژنانی کورد لە شاخ و شاردا دەرخەری ئازایەتیان بووە
ەیوەندیدار