سبەینێ دابەشکردنی ئاو لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، دوای شکانی بۆری ئاوی دوکان -سلێمانی بۆ ماوەی زیاتر لە ٧٢ کاتژمێر بەهۆی بارانبارینەوە سبەینێ دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ماوەی چەند رۆژی ڕابردوو شاری سلێمانی گرتەوە و چەندجارێک ىرانی کارەبا لە پڕۆژەی ئاوی دوکان سلێمانی ڕوویداو گرفت بۆ دابەشکردنی ئاوی هاووڵاتییانی شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی دەوروبەری درووست بوو، بووە هۆی شکانی بۆرییەکە.

دەشڵێت:” تیمەکانی هێڵی دوو بەبەردەوامی لە ماوەی ۷۲ کاتژمێری کارکردنی بەردەوامی شەو و ڕۆژی بێ دابڕان توانرا بە هەوڵی هەموولایەک بۆرییەکە چاکبکرێتەوە، بۆیە بەیانی ئاو دەگاتەوە شاری سلێمانی و دەست بەدابەشکردنی ئاو دەکرێتەوە بۆ گەڕەکەکانی شاری سلێمانی بە تایبەت گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە و فەرمانبەران و سەروەری و کوردسات و ئەو گەڕەکەنەی کە تووشی کەم ئاوی بوون لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو”

لە 28 ساڵی تەمەنیدا 28 نەمامی چاند
پێشت لە 28 ساڵی تەمەنیدا 28 نەمامی چاند
وادەی ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرا کرا
دواتر وادەی ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار