داشكاندنی پارەی ئاوی هاووڵاتیان كۆتایی دێت



بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، داشكاندنی كرێی ئاوی هاووڵاتیان تەنها ٣ ڕۆژی ماوە و كۆتایی دێت.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، داشكاندنی لە ١٥٪ی قەرزی ئاو تا بەرواری ٢٠٢٤/٣/٩ بەردەوام ئەبێت و لە ڕۆژی ١٠ی ئادارەوە كۆتایی دێت.

ڕاشیگەیاند، داوا لە ھاووڵاتیان دەكەین بۆ ئەوەی سوودمەندبن لەو داشكاندنە سەردانی بەرێوەبەرایەتی یا بنكەكانی پارە وەرگرتنی ئاو بكەن.

لە ماوەی ڕابردوودا بە بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان داشكاندنی ١٥٪ی قەرزی كرێی ئاو بۆ هاووڵاتیان درا و لە ١٠ی ئەم مانگە كۆتایی دێت.

پێشبینی بارینی بەفر لەم ناوچانەی هەرێم دەکرێت
پێشت پێشبینی بارینی بەفر لەم ناوچانەی هەرێم دەکرێت
شاخی قیامەت مەترسی داڕمانی لەسەرە
دواتر شاخی قیامەت مەترسی داڕمانی لەسەرە
ەیوەندیدار