سێ خراپترین خووی خواردن بۆ تەندروستی دڵ



زۆربەی نەخۆشیەکانی دڵ و بەرزی پەستانی خوێن دەگەڕێتەوە بۆ جۆری ئەو خواردنەی مرۆڤ دەیخوات و شێوازی خواردنەکەی.

خۆراک بە هۆکارێکی زۆر گرنگ دادەنرێت بۆ تەندروستی دڵ، بەو پێیەی زۆربەی نەخۆشیەکانی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەگەڕێتەوە بۆ جۆر و شێوازی خواردن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ماڵپەڕی Health Digest بڵاویکردووەتەوە، پزیشک و پسپۆڕانی تەندروستی باس لە سێ خووی خواردن دەکەن کە بە ڕەهایی خراپترینن بۆ تەندروستی دڵ، هەروەها داوا لە خەڵک دەکەن خۆیانی لێ بەدوور بگرن.

تامار ساموێڵز، پسپۆڕی خۆراک و هاوبەشی دامەزرێنەری کۆمپانیای “کۆلینا هێڵس”، ئاماژەی بەوە کردووە، چەوری تێر کۆلیسترۆڵی LDL بەرزدەکاتەوە، کە هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، هەربۆیە پسپۆڕان پێشنیار دەکەن کە خواردنی سنووردار بکرێت.

توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە هەموو چەورییە تێرەکان ڕاستەوخۆ ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد ناکەن، بۆیە گرنگە پێش نەهێشتن یان کەمکردنەوەی ئەو خۆراکانە سەرچاوەی چەورییە تێرەکان و شێوازی بەرنامەی خۆراکی گشتیی لەبەرچاو بگیرێت، چونکە خووی خواردن ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت.

ساموێڵز بە تایبەتی ئاماژەی بە بەرهەمە شیرەمەنییە پڕ چەورییەکان و شوکولاتە و گۆشت کردووە، کە پێدەچێت پەیوەندییان بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵەوە نەبێت.

سێ خووی خواردن هەیە کە پێویستە مرۆڤ خۆی لێ بەدوور بگرێت کاتێک باس لە تەندروستی دڵ دەکرێت، کە ماڵپەڕی Health Digest دەستنیشانی کردووە،

یەکەم: شارەزایان باس لە پێویستی “ئاگاداری دەروونی” دەکەن لەکاتی نان خواردندا، و ئەم وریاییە یارمەتیدەرە بۆ چێژوەرگرتن لە خواردن و ڕێگریکردن لە تێکچوونی گەدە، ئەمە جگە لەوەی دڵنیای دەدات لە تەندروستییەکی باشی دڵ.

ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەکردووە، کە پێویستە سەرقاڵییەکان لە کاتی نانخواردندا سنووردار بکرێن، ئەمەش یارمەتیت دەدات زیاتر چێژ لە خواردنەکانت وەربگریت و زیادەڕۆیی لە خواردن کەم دەکاتەوە.

ئایا دەزانی نزیکەی ٢٠ خولەکی دەوێت تا مێشکت ئاماژە بدات کە گەدەت پڕە؟

کاتێک لەبەردەم تەلەفزیۆن دادەنیشیت یان سەیری مۆبایلەکەت دەکەیت لەکاتی نانخواردندا، سەرقاڵ دەبیت، ئەمەش وات لێدەکات زێدەڕۆیی لە خواردندا بکەیت، هاوکات زاناکان زیادەڕۆیی لە خواردنی درێژخایەن دەبەستنەوە بە قەڵەوی، نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی مێشک.

دووەم: وازهێنان لە ژەمەکان بیرۆکەیەکی باش نییە بۆ دڵ، بەشێکی زۆری خەڵک وەک پێویست هەر سێ ژەمە سەرەکییەکەی خۆراک وەرناگرن، لەوانە سەرقاڵیی زۆر، یان زۆرخۆری لە ژەمێکدا و فەرامۆشکردنی ژەمێکی دیکە، هەندێکجاریش بەهۆی لەبیرچوونەوەیەکی سادە.

بە وتەی ساموێڵز، وازهێنان لە ژەمە سەرەکییەکان بیرۆکەیەکی باش نییە، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی برسێتی و ئارەزووی خواردنی شیرینی و ژەمە پڕ کالۆرییەکان.

سێیەم: خواردنی ژەمەکان لە درەنگانی شەودا، بەو پێیەی ئەم خووە کاریگەری لەسەر دڵیش دەبێت، خواردنی کەم شەکر و ئەو خۆراکانەی کالۆری زۆریان تێدایە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن و نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک و قەڵەوی و نەخۆشی شەکرە و خراپبوونی ددانەکان.

کەشناسی: جگە لە بەفر، باران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت
پێشت کەشناسی: جگە لە بەفر، باران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت
ئەوقاف بۆ حەجی ساڵی ئایندە بڕیاری دا
دواتر ئەوقاف بۆ حەجی ساڵی ئایندە بڕیاری دا
ەیوەندیدار