کەشناسی: جگە لە بەفر، باران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و لە زۆربەری ناوچەکانی دیکەش باران دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەگەری نمە باران هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لەگەڵ ئەگەری کەمێک بەفربارینی هەیە لەکاتەکانی شەودا.

ڕوونیشیکردەوە کە لە سنووری باشووری پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی کەم هەیە لەدوای نیوەڕۆ.

سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوودا باران لەسەر زۆربەی ناوچەکان دەبارێت و هەندێک کات لە دهۆک دەبێتە لێزمە باران.

ئەوەشیخستەڕوو کە لە کاتی باران باریندا هەندێک کات هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت و لە زۆربەی لوتکەی شاخە بەرزەکانیش بەفر بارینی دەبێت، لە ئێوارەشدا کاریگەریی باران بارین کەم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 16

سلێمانی : 14

دهۆک : 13

زاخۆ : 14

هەڵەبجە : 14

کەرکووک : 18

سۆران : 13

حاجی ئۆمەران : 5

گەرمیان : 20

داوادەکرێت عێراق پرسی ئاو لەگەڵ ئەردۆغان یەکلا بکاتەوە
پێشت داوادەکرێت عێراق پرسی ئاو لەگەڵ ئەردۆغان یەکلا بکاتەوە
سێ خراپترین خووی خواردن بۆ تەندروستی دڵ
دواتر سێ خراپترین خووی خواردن بۆ تەندروستی دڵ
ەیوەندیدار