ئەوقاف بۆ حەجی ساڵی ئایندە بڕیاری دا



وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بڕیارێکی نوێی دەرکرد و ڕایگەیاند، “ئەو کەسانەی ناویان لە یەدەگەکاندایە دەتوانن ساڵی 2025 فەریزەی حەج ئەنجامبدەن”.

د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی ناویان لە یەدەگەکاندایە بۆ پڕۆسەی حەجی ئەمساڵی 2024، ناویان بۆ ساڵی 2025دا دەمێنێت.

لە راگەیەندراوێکدا، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاماژەی بەوەکرد، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییان بڕیاری دا، ئەو کەسانەی کە لە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ 2024، ناویان لە یەدەگەکانە، بۆ پڕۆسەی حەجی ساڵی داهاتوو، 2025 هەمان مافیان دەبێت.

وەزیری ئەوقاف ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بڕیارە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پێشتر سەفەری حەجیان نەکردبێت و سوودمەند نەبووبن لە سەفەرکردن بۆ ماڵی خودا.

 

سێ خراپترین خووی خواردن بۆ تەندروستی دڵ
پێت سێ خراپترین خووی خواردن بۆ تەندروستی دڵ
چوار تۆمەتبار دەستگیرکران و دەستیش بەسەر ژمارەیەک چەکی بێ مۆڵەتدا گیرا
دوات چوار تۆمەتبار دەستگیرکران و دەستیش بەسەر ژمارەیەک چەکی بێ مۆڵەتدا گیرا
پەیوەندیدار