پاكستان؛بەهۆی تەقینەوەی ئوتومبێلێكەوە بەرپرسێكی پۆلیس كوژرا



سەرۆكی ئەركەكانی پۆلیسی ئیسلام ئاباد ڕایدەگەیەنێت، كۆمەڵێك چەكداری گومانلێكراو بە ئوتومبێلەكەیان بەخێرایی بەناو خاڵێكی پشكنینی ئیسلام ئابادا ڕۆیشتوون و دوای ئەوەی پۆلیس شوێنییان كەوتووە خۆیان تەقاندەوە، لەئەنجامدا ئەفسەرێكی پۆلیس كوژرا و كۆمەڵێكی دیكە برینداربوون.

سوهەیل زەفار، سەرۆكی ئەركەكانی پۆلیسی ئیسلام ئاباد بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، پیاوێك و ژنێك لەئوتومبێلەكەدا بوون و ئوتومبێلەكە لە خاڵە پشكنینەكە نەوەستاوە لە كاتێكدا پۆلیس هەوڵیداوە ڕایبگرێت، پۆلیس كە شوێن ئوتومبێلەكە كەوتن، سەرنشینی ناو ئوتومبێلەكە خۆیان تەقاندەوە و تەقینەوەكە خۆكوژی بوو.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوەكەوە ئەفسەرێكی پۆلیس كوژراو چوار پۆلیس و دوو هاووڵاتی بریندار بوون و تەقینەوەكە لە نزیك بارەگایەكی پۆلیس ڕوویداوە لەسەر شەقامێكی سەرەكی كە دەچێتەوە سەر بیناكانی حكومەت كە بینای پەرلەمان و ئۆفیسە باڵاكانی دیكەی حكومەتی تێدایە.

هاوكات وەزارەتی ناوخۆی پاكستان ڕایگەیاندووە، ئوتومبێلەكە پڕبووە لە تەقەمەنی و بەرەو ئامانجێكی گرنگ ڕۆیشتووە لە پایتەخت، بۆیە ئەگەر ئوتومبێلەكە بگەیشتایەتە ئامانجەكەی، ئەوا زیانێكی گەورەی گیانی دەكەوتەوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش سەركۆنەی هێرشەكەی سەر ناوەندی ڕۆشنبیری ئەحمەد كایا لە پاریس دەكات
پێت سەڵاحەدین دەمیرتاش سەركۆنەی هێرشەكەی سەر ناوەندی ڕۆشنبیری ئەحمەد كایا لە پاریس دەكات
هەولێر؛ ئەو تۆمەتبارەی دزی لە بریكارەكانی خۆراك دەكرد دەستگیركرا
دوات هەولێر؛ ئەو تۆمەتبارەی دزی لە بریكارەكانی خۆراك دەكرد دەستگیركرا
پەیوەندیدار