سەڵاحەدین دەمیرتاش سەركۆنەی هێرشەكەی سەر ناوەندی ڕۆشنبیری ئەحمەد كایا لە پاریس دەكات


هاوسەرۆكی گشتی پێشووی هەدەپە ڕایدەگەیەنێت، ئاشكراكردنی هەموو لایەنەكانی پشت هێرشەكەی سەر ناوەندی ڕۆشنبیری ئەحمەد كایا لە پاریس لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی فەڕەنسادایە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی گشتی پێشووی هەدەپە لەپەیامێكدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هێرشكردنە سەر ناوەندی ڕۆشنبیری كوردی ئەحمەد كایا لە پاریس سەركۆنە دەكات و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوەدەكات و هیوای شیفاش بۆ بریندارەكان دەخوازێ.

دەمیرتاش لەپەیامەكەیدا ڕاشیگەیاندووە، ئاشكراكردنی هەموو لایەنەكانی پشت هێرشەكە لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی فەڕەنسادایە .

هاوكات ، دوای هێرشەكەی پاریس كوردانی نیشتەجێی فەڕەنسا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و پۆلیسی ئەو وڵاتەش رووبەڕوی خۆپیشاندەران بووەوە و چەند كەسێك بریندار بوون.

“پشتیوانی سەربازی یەکلاکەرەوە پێشکەش بە ئۆکراین دەکەین”
پێشت “پشتیوانی سەربازی یەکلاکەرەوە پێشکەش بە ئۆکراین دەکەین”
پاكستان؛بەهۆی تەقینەوەی ئوتومبێلێكەوە بەرپرسێكی پۆلیس كوژرا
دواتر پاكستان؛بەهۆی تەقینەوەی ئوتومبێلێكەوە بەرپرسێكی پۆلیس كوژرا
پەیوەندیدار