بوومەلەرزەیەک ئێرانی هەژاند



بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک ئێرانی هەژاند، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانییەوە تۆمار نەکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئەورووپای دەریای ناوەڕاست ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران تۆمار کراوە.

لە ڕاگەیەندراوی ناوەندەکەدا هاتووە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٠٤:٢٠ خولەکی بەیانی بە کاتی ناوەندی ئەمریکا لە ١٢٠ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژئاوای شاری ئێرانشار کە ١٣١ هەزار کەسی تێدا نیشتەجێیە، بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر ڕوویداوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیان و برینداربوونی ئەو بوومەلەرزەیە نەدراوە.

مەسعود بارزانی: نابێت دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین بشێوێندرێن
پێشت مەسعود بارزانی: نابێت دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین بشێوێندرێن
ئێران مامەڵەکانی بە دۆلار ڕاگرت
دواتر ئێران مامەڵەکانی بە دۆلار ڕاگرت
ەیوەندیدار