ئێران مامەڵەکانی بە دۆلار ڕاگرت



بانکی ناوەندیی ئێران ڕایگەیاند، بە مەبەستی بەردەوامیدان بە جوڵەی گەشتیاری و بازرگانی لە نێوان عێراق و ئێران گۆڕانکاری کرا لە مامەڵە داراییەکان لە دۆلارەوە بۆ یۆرۆ، هەر گەشتیارێک لە مانگی ئازاردا گەشت بۆ عێراق بکات بڕی هەزار یۆرۆی بە نرخی فەرمی بانکەکە بۆ دابین دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندیی ئێران لە سەکۆی تایبەت بە مامەڵەداراییەکانی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بە پشتبەستن بە سیاسەتی دراوی کۆماری ژمارە ١٤، بڕیار دراوە بە گۆڕانکاری لە مامەڵە داراییەکاندا لە دۆلارەوە بۆ یۆرۆ و تمەنی ئێرانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کەسێک بە مەبەستی گەشتکردن لە مانگی ئازارەوە سەردانی عێراق بکات، بڕی هەزار یۆرۆی بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندیی بۆ دابین دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە کۆبوونەوەی رابردوویان لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێراق تاوتوێی گۆڕانکارییەکان کراوە لەسەرجەم جوڵە بازرگانی و گومرگییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە دۆلارەوە بۆ یۆرۆ، بۆ ئەو مەبەستەش ئاسانکاری تەواو بۆ بازرگانان دەکرێت.

وتیشی، هەر گەشتیارێکی عێراقی سەردانی وڵاتەکەمان بکات، ڕێگەی پێنادرێت بە دۆلار مامەڵە بکات و دەبێت تەنها یۆرۆ یاخود تەمەنی ئێرانی بەکار بهینێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەر کەسێکیش پێچەوانەی یاساکان بکات، بە تۆمەتی سپیکردنەوەی دراو وەک ئەوەی بڕیاری لەسەردراوە، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی ١٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ هەریەک لە نوێنەرانی بانکی ناوەندیی ئێران و بانکی ناوەندیی عێراق ڕێککەوتن لەسەر گۆڕانکاریکردن لە سەرجەم مامەڵە داراییەکانی نێوانیان لە دۆلارەوە بۆ یۆرۆ و تمەنی ئێرانی.

بوومەلەرزەیەک ئێرانی هەژاند
پێشت بوومەلەرزەیەک ئێرانی هەژاند
تۆمارکردنی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێدەکات
دواتر تۆمارکردنی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێدەکات
پەیوەندیدار