حكومەتی هەرێم لەبارەی هێرشەكەی ئەمڕۆی پاریس ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە



حكومەتی هەرێمی كوردستان بەتووندی هێرشی سەر ڕەوەندی كورد لە پاریس سەركۆنە دەكات ، داواش لە ڕەوەندی كورد لە ئەوڕوپا دەكات ئارام بن و دان بەخۆیاندا بگرن.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا لەبارەی هێرشەكە ئەمڕۆی پاریس ڕایگەیاندووە، باوەڕی تەواویان بە دامودزگاكانی حكومەت و سیستەمی دادوەریی فەرەنسا هەیە، كە ڕێكاری پێویست دەگرنەبەر بۆ بەسزا گەیاندنی تاوانباران.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە :
بە توندی ھێرشی سەر ڕەوەندی كورد لە پاریس سەركۆنە و شەرمەزار دەكەین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەس وكاری قوربانییانی ھێرشەكە دەكەین و ھیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەكان دەخوازین . ھەروەھا داواش لە ڕەوەندی كورد لە ئەوڕوپا دەكەین ئارام بن و دان بەخۆیاندا بگرن .
ئێمە باوەڕی تەواومان بە دامودزگاكانی حكومەتی فەرەنسا و سیستەمی دادوەریی ئەو وڵاتە ھەیە كە ڕێكاری پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی كوردستانییانی نیشتەجێی فەرەنسا و بەسزاگەیاندنی ھێرشبەر و تاوانباران .

حكومەتی ھەرێمی كوردستان
2022/12/23

هەولێر؛ ئەو تۆمەتبارەی دزی لە بریكارەكانی خۆراك دەكرد دەستگیركرا
پێشت هەولێر؛ ئەو تۆمەتبارەی دزی لە بریكارەكانی خۆراك دەكرد دەستگیركرا
بافڵ تاڵەبانی بڕیارێكی دیكەی دەربارەی سەیرانگای سەرچنار دەركرد
دواتر بافڵ تاڵەبانی بڕیارێكی دیكەی دەربارەی سەیرانگای سەرچنار دەركرد
ەیوەندیدار