فازڵ نەبی زانیاری لەسەر مووچەی فەرمانبەران و دەرماڵەی مامۆستایان ئاشكرادەكات



بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق زانیاری لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، ده‌بێت هه‌رێم خۆی بۆ قسه‌كه‌ی ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی ئاماده‌ بكات.

فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، ده‌بێت هه‌رێم خۆی بۆ قسه‌كه‌ی ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی ئاماده‌ بكات و شاندێك بنێرێته‌ به‌غدا تاوه‌كو ناردنی 618 ملیار دیناره‌كه‌ به‌رده‌وام بێت تا هه‌ژماری بانكی بۆ مووچه‌خۆران دروست ده‌كرێت.

جەختیشی كردەوە، وەزیری دارایی عێراق قسەكەی بۆئەوە بوو پەلە بكرێت لە تەوتینی مووچە، چونكە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لەسەر پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە كه‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌، نابێت هیچ مانگێك مووچه‌كانیان دوابكەوێت، شێوازی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌، ناتوانێت بڕیارەكە ڕابگرێت، بۆیە دەبێت رێگایەك بدۆزرێتەوە بۆئەوەی 618 ملیار دینارەكە بەردەوام بێت تا هەژماری بانكی مووچەخۆران دروست بكرێت.

وتیشی، “تەوتینی مووچەی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مومكین نیە لە بانكە حكومیەكان بە مانگێك بكرێت، پێویست بەوەدەكات شاندێك لە هەرێمەوە بچێتە بەغدا و پێیان بڵێن، ئەگەر بەمانگێك تەوتین دەكەن فەرموون، ئەگەرنا مانگانە 618 ملیار دینارەكە بنێرن تا هەژماری بانكی بۆ سەرجەم مووچەخۆران دروست دەكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەرماڵەی مامۆستایان لە عێراق بوونی هەیە و هیچ مەترسییەک لەسەر بڕینی دەرماڵەی مامۆستایانی هەرێم نییە.

 

سزای لەسێدارەدان بۆ ڕێبەری ئیخوان و 7 سەركردەی دیكەی دەركرا
پێت سزای لەسێدارەدان بۆ ڕێبەری ئیخوان و 7 سەركردەی دیكەی دەركرا
بافڵ تاڵەبانی هەڵوێستی لەسەر بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند
دوات بافڵ تاڵەبانی هەڵوێستی لەسەر بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار