ئەنتاڵیا هەرێم و بەغدای بەیەک گەیاند



قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە شاری ئەنتاڵیا لە تورکیا، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد.

لە بەیاننامەیەکدا کە نوسینگەی ئەعرەجی بڵاویکردۆتەوە،  ئاماژەی بەوەکردووە، لە پەراوێزی کۆنفرانسی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە، و تێیدا بیروڕا لەسەر چەند پرسێکی گرنگ ئاڵوگۆڕ کرا،

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر ئاستی نیشتمانی، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر بەردەوامی هاوکاری نێوان ناوەند و هەرێم لەسەر پرس و دۆسییە نیشتیمانی و  پەیوەندیدارەکان، گفتوگۆکرا، کە کۆدەنگی نیشتمانی و بەرژەوەندی هاوبەش لە نێوان ناوەند و هەرێمدا بەدەستبهێنێت.”

ئەعەرەجی دووپاتی کردەوە، کە “لە بەرژەوەندی عێراقدایە ناوچەکە لە چوارچێوەی عێراقێکی بەهێز و یەکگرتوودا بەهێز بێت، جەختیشی لە گرنگی کارکردن بۆ پەسەندکردنی وتارێکی نیشتمانی کردەوە لە ڕێگەی هەوڵی یەکگرتووی هەموو هێزە سیاسییەکان، بۆ گەیشتن بەو سەقامگیرییە سیاسییەی کە هەمووان بەدوایدا دەگەڕێین.”

 

لە هەولێر ١٠ بەنزینخانە داخران
پێشت لە هەولێر ١٠ بەنزینخانە داخران
یەكێتی بە لیستی سەربەخۆ دەچێتە ناو كێبڕكێی هەڵبژاردنەوە
دواتر یەكێتی بە لیستی سەربەخۆ دەچێتە ناو كێبڕكێی هەڵبژاردنەوە
ەیوەندیدار