گەر پلە بەرزکردنەوە بکرێتەوە بەغدا پارە دەدات؟



بەشێک لە داواکارییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران بریتییە لە دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران، بەڵام حکومەتی هەرێم تا ئێستا هیچ بڕیارێکی بۆ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران نەداوە، و ئەندامیکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت” ئەو لیستەی دەنێردرێت گەر بە پلەبەرزکردنەوەوە بنێردرێت عێراق پارەکەی دەنێرێت”.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ( خەڵک ) ی ڕاگەیاند، پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمە و حکومەتی عێراق خۆی بە بەرپرسیاری ئەو بابەتە نازانێت، و دەبێت هەرێم ئەو کارە بکات،

ئاماژەی بەوەشکرد، گەر ئەو لیستەی هەرێم دەینێرێت بۆ بەغدا سەرجەم پلەبەرزکردنەوەکانیشی تێدابێت، حکومەتی عێراق ئامادەیە بڕی تەواوی مووچە بنێرێت، بەڵام وردەکاری مووچە ئەوە پەیوەندی بەوانەوە نییە، بەڵکو تەنها پارەی مووچە دابین دەکەن،

دەربارەی هاوتاکردنەوەی مووچە سۆران عومەر وتی، حکومەتی عێراق هیچ پەیوەندییەکی بە وردەکاری مووچەخۆر و بەرزکردنەوەی پلەی وەزیفییەوە نییە، چونکە خۆشی هەندێک کێشەی لەو بابەتەدا هەیە و ناتوانێت ئەمەش بهێنێتە سەرخۆی، وردەکارییەکانی پلەبەرزکردنەوە لەلای هەرێمە، تەنانەت وەزیری دارایی بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە، “کێشەی پلەبەندی و مووچەی خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی و گرفتەکانی پەیوەندی بە خۆتانەوە هەیە و ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان پێوەی نییە”.

ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە حکومەتی هەرێم بە بڕیارێک پلەبەرزکردنەوەی سەرجەم فەرمانبەرانی ڕاگرتووە، و یەکێک لە داواکارییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانیش لە خۆپیشاندان و بایکۆتی ماوەکانی ڕابردوودا، کردنەوەی پلە بەرزکردنەوەیە بۆیان، بەڵام حکومەتی هەرێم هیچ فەرمانێکی بۆ ئەم بابەتە دەرنەکردووە، و تانها بە نووسراو بەڵێنی داوە، دوای هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق بەشێک لە مامۆستایان بکرێنە گرێبەست و پلەبەرزکردنەوەش دەستپێبکاتەوە،

ئەمە لە کاتێکدایە، دادگای باڵا تایبەت بە سکاڵای پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران ، دانیشتنەکەی بۆ 17ی مانگی 3 دواخست، و تا ئەو کاتە مۆڵەت درایە حکومەتی هەرێم کە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ڕابگەیەنێت.

بۆ 18هەمین ساڵ لەسەریەک سامسۆنگ پێشەنگە لە بازاڕی جیهانی تەلەفزیۆنەکان
پێت بۆ 18هەمین ساڵ لەسەریەک سامسۆنگ پێشەنگە لە بازاڕی جیهانی تەلەفزیۆنەکان
هەڤاڵ ئەبوبەكر بۆ بەغدا: مووچە و بودجەی پارێزگاكان تێكەڵی ململانێ‌ مەكەن
دوات هەڤاڵ ئەبوبەكر بۆ بەغدا: مووچە و بودجەی پارێزگاكان تێكەڵی ململانێ‌ مەكەن
پەیوەندیدار