ئەمساڵ چەند کاتژمێر بەڕۆژوو دەبین؟



کاتژمێرەکانی ڕۆژووگرتن لە نێوان وڵاتانی جیهاندا بەپێی شوێنی جوگرافییان جیاوازە، ڕەنگە کاتژمێرەکانی رۆژوو تەنانەت لە خودی هەمان وڵاتیشدا جیاواز بێت.

موسڵمانان لە سەرانسەری جیهان لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە ١١ و ١٢ی ئادار، بەپێی ناوچەکە دەست بە ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان دەکەن بۆ ئەمساڵ.

لە وڵاتانی جیهان کاتژمێرەکانی بە ڕۆژووبوون جیاوازن، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ کاتژمێرەکانی بەڕۆژووبوون لە نێوان ١٢ کاتژمێر تا زیاتر لە ١٧ کاتژمێر بێت.

 

ئەو شوێنانەی کە زۆرترین کاتژمێری بەڕۆژووبوونیان هەیە (لە نێوان ١٥ بۆ ١٨ کاتژمێر)

  • نووک، گرینلاند
  • ڕیکیاڤیک، ئایسلەندا
  • هێلسنکی، فینلاند
  • گلاسکۆ، سکۆتلەندا
  • ئۆتاوا لە کەنەدا
  • لەندەن، بەریتانیا
  • پاریس، فەرەنسا
  • زیوریخ، سویسرا
  • ڕۆما، ئیتاڵیا
  • مەدرید، ئیسپانیا

 

ئەو شوێنانەی کە کاتەکانی بەڕۆژووبوونیان کورتە (لە نێوان ١٢ بۆ ١٤ کاتژمێر)

  • کرایستچەرچ، نیوزلەندا
  • پۆرتۆ مۆنت، شیلی
  • جاکارتا، ئەندەنوسیا
  • نایرۆبی، کینیا
  • کەراچی، پاکستان
  • نیودەلهی، هیندستان

 

ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو

کاتژمێرەکانی بەڕۆژووبوون لە ناوچەی کەنداو و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە عێراقیشەوە لە نێوان ١٣ بۆ ١٥ کاتژمێردا بێت، بەپێی وڵاتەکان جیاواز دەبێت.

ڕەمەزانی ئەمساڵ لە وەرزی زستاندا دەستپێدەکات، بەو پێیەی وەرزی زستان لە ٢٢ی کانوونی دووەم دەست پێدەکات و تا ٢٠ی ئادار بەردەوام دەبێت.

لە هەریمی کوردستان ڕۆژی ١١ ئادار وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری کراوە، هاوکات لە عێراق نووسینگه‌ی ئایەتوڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی‌ باڵای‌ شیعه‌كانی‌ عێراق ڕایگەیاندووە، كە ڕۆژی سێ‌ شەممە 12ی ئادار دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.

پێشبینیش دەکرێت جەژنی ڕەمەزان کە دەکەوێتە کۆتایی مانگی پیرۆزەوە، بکەوێتە ١٠ی نیسان یان دەوروبەری.

ئەمەش لەكاتێكدایە، كە ساڵانە لە كۆتا ڕۆژی مانگی شەعبان-ی كۆچییدا لە سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی بە هەرێمی كوردستانیشەوە، لیژنەكانی فەتوا و موسڵمانان چاودێری بینینی مانگ دەكەن و لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیاری كۆتایی لە یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنی مانگی ڕەمەزان و ڕۆژووی موسڵمانان دەدرێت.

دۆکیومێنتاری… خانەقای مەحوی
پێشت دۆکیومێنتاری… خانەقای مەحوی
نەوەی نوێ خەمخۆری ژینگەن
دواتر نەوەی نوێ خەمخۆری ژینگەن
ەیوەندیدار