لە هەرێمی كوردستان یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان و جەژن ڕاگەیەنرا



سەرەڕای جیاوازی ناوەندە جیهانییەكانی گەردوونناسی بۆ دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ، شارەزایەكی بواری كەشناسی و گەردوونی كورد ڕایدەگەیەنێت، 11ی ئاداری ئەمساڵ دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان.

ناوەندی توێژینەوەی خۆر لە پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکناسی لە میسر ڕایدەگەیەنێت، 11ی ئادار یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت و لای خۆشیەوە، سەنتەری فەلەكناسی نێودەوڵەتی لە سعودیە دەڵێت: “12ی ئادار دەبێتە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانی ئەمساڵ”.

لای خۆشیەوە، شاڵاو هیدایەت، شارزای بواری كەشناسی و گەردوونی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 11 – 3 – 2024 دەبێتە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ 30 ڕۆژی پڕ دەبێت.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 9 – 4 – 2024 کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە و تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 10 – 4 – 2024 دەبێتە جەژنی ڕەمەزان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ساڵانە لە كۆتا ڕۆژی مانگی شەعبان-ی كۆچییدا لە سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی بە هەرێمی كوردستانیشەوە، لیژنەكانی فەتوا و موسڵمانان چاودێری بینینی مانگ دەكەن و لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیاری كۆتایی لە یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنی مانگی ڕەمەزان و ڕۆژووی موسڵمانان دەدرێت.

 

ئاگرێكی گەورە لە بازاڕێكی هەولێر كەوتەوە
پێت ئاگرێكی گەورە لە بازاڕێكی هەولێر كەوتەوە
بارزانی هەڵوێستی لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند
دوات بارزانی هەڵوێستی لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار