هەپەگە ؛ لە چەمچۆ ٣ سەربازی سوپای توركیا كوژران



هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، لە ٢ چالاكی لە هەرێمی چەمچۆدا ٣ سەربازی سوپای توركیا كوژران و سوپاش جارێك بەبۆمبی قەدەغە و ١٠ جاریش بە چەكی كیمیایی هێرشیان كردەسەر سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە بڵاویكردەوە، سوپای توركیا جارێك بەبۆمبی قەدەغەكراو و١٠جاریش بەچەكی كیمیایی بۆردومان سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلای كرد و گۆڕەپانەكانی بەرخودانیش ١٦ جار بە فرۆكەی شەڕ و بە دەیان جاریش بە كاتیوشا و هاوەن و چەكی قورس بۆردومان كرا.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاكی و هێرشەكان بەم جۆرەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:

لە نزیك هەرێمی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی سەر بە ئامێدی تیمە گەڕۆكەكانمان لە ٢٢ ی كانونی یەكەمدا كاتژمێر ١٣:٤٠ بە چەكی قورس، كاتژمێر ١٩:٠٠ بە نیشانشكێن لە داگیركەرانیاندا. لە ئەنجامی هەردوو چالاكییەكەدا ٣ داگیركەر سزادران.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە بۆمبی قەدەغە و چەكی كیمیایی:

٢٢ی كانونی یەكەم لە دەوروبەری هەرێمی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا جارێك بە بۆمبی قەدەغە، ١٠ جاریش بە چەكی كیمیایی بۆردومان كران.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر:

٢٢ی كانونی یەكەم لە مەتینا دەشتاییەكانی شاخی چارچەل، لە خواكورك گۆڕەپانی سنین و لە ناحیەی شێلادزێی سەر بە ئامێدیش سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا لە گۆڕەپانی چەمچۆ ١٦ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران.

٢٢ی كانونی یەكەم سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا لە گۆڕەپانەكانی بەرخودانی شاخی هەكاری و شاخی ئێف ئێم، گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی و دەوروبەری گوندی سیدا بە دەیان جار بە هاوەن، كاتیوشا و چەكی قورس بۆردومان كران”.

پلاسخارت؛ عێراق دەتوانێت لەساڵی 2023 پێشكەوتنی بەرچاو بەخۆوە ببینێت
پێشت پلاسخارت؛ عێراق دەتوانێت لەساڵی 2023 پێشكەوتنی بەرچاو بەخۆوە ببینێت
كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
دواتر كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار