دارایی عێراق دەستی بەدابەشکردنی مووچەی مانگی سێی خانەنشینان کرد



وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری خانەنشینان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش چاوەڕێی مووچەی مانگی شوبات دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، فەرمانگەی ژمێریای دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی.

ڕوونیشیکردەوە کە دەستەی نیشتمانیی خانەنشین و هەردوو بانکی ڕافیدەین و ڕەشید ڕێکارەکانی گواستنەوەی مووچە بۆ سەر کارتە ئەلیکترۆنییەکانی خانەنشینان تەواو دەکەن.

وەزارەتی دارایی عێراق داواشی لە خانەنشینان کرد دوای ئەوەی لە ڕێی کورتە نامەوە ئاگادار دەکرێنەوە، بچن مووچەکانیان وەربگرن.

دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی لە عێراق لە کاتێکدایە کە هێشتا فەرمانبەر و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە.

بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچە بۆ بەغدا بنێرێت و چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

با پێنووس بنووسێ
پێشت با پێنووس بنووسێ
داڕمان و نیشانەکانی داڕمانی حکومەت
دواتر داڕمان و نیشانەکانی داڕمانی حکومەت
ەیوەندیدار