بارزانی و تاڵەبانی پەیامیان بڵاوكردەوە



هەریەكە لە سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەی ڕووداوەکەی ئەمڕۆى ڕێگەی کەلار- کفری، کە بەهۆیەوە چوار خوێندکار گیانیانلەدەستدا و شەش خوێندکاری دیکە و شۆفێری پاسەکە برینداربوون پەیامی هاوخەمییان بڵاوكردەوە.

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی دڵتەزێنی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک قوتابی ئامادەیی و برینداربوونی ژمارەیەکی ترم لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی کەلار ـ کفری بیست”.

ڕاشیگەیاندووە، “پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە خەمناکە دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لەخودای گەورە داواکارم شیفای خێرا بە بریندارەکان ببەخشێت و گیانی قوربانیانیش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات”.

لای خۆشیەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەكەیدا ڕایگەیاندووە، گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەك خوێندكار و مامۆستا لەو ڕووداوەدا لە دڵەوە نیگەرانیكردین.

‎دەشڵێت: دڵمان لەگەڵ گەرمیانییە سەربەرزەكان و خانەوادەی قوربانییان و بریندارانە، كوردستان ژمارەیەك خوێندكاری ‎بەهرەمەند و چرای ئێستا و دواڕۆژی لەدەستدا.

‎ بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژە بەوە دەکات، هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین و لەخوای گەورە داواكارین سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت و شیفای برینداران بدات.

بانکی ناوەندی دۆلار بە نرخی فەرمی دەداتە حاجیان
پێشت بانکی ناوەندی دۆلار بە نرخی فەرمی دەداتە حاجیان
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی کۆدەبێتەوە
دواتر نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی کۆدەبێتەوە
پەیوەندیدار