بانکی ناوەندی دۆلار بە نرخی فەرمی دەداتە حاجیان



بانکی ناوەندی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو ئاگادار دەکاتەوە بە دابینکردنی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ حاجیان.

لە بڵاوکراوەیەکدا بانکی ناوەندی ئاماژە بەوەدەکات، لەگەڵ نزیکبوونەوەی گەشتی حاجیان بۆ وڵاتی سعوودیە، سەرجەم ناوەندەکانی ئاڵوگۆری دراوی حکومی ئاگادار دەکاتەوە بە دابینکردنی بڕی شایستەی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بۆ حاجیان،

ئاماژەی بەوەشداوە، لەبری بەکارهێنانی تکت و ڤیزا، حاجیان لەڕێگەی بارکۆدی تایبەت بە گەشتکردنیان (QR ) دەتوانن سکان بکەن و داوای وەرگرتنی دۆلار بکەن.

هاوکات بانکی ناوەندی بڕی دۆلاری تەرخانکراوی بۆ هەر هاونیشتیمانییەک خستۆتە ڕوو کە ( 3،000 سێ هەزار ) دۆلارە بۆ هەر تاکێک، و ئەم بڕیارە لەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

مەرج و ساڵی خزمەت بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دیاریكرا
پێشت مەرج و ساڵی خزمەت بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دیاریكرا
بارزانی و تاڵەبانی پەیامیان بڵاوكردەوە
دواتر بارزانی و تاڵەبانی پەیامیان بڵاوكردەوە
پەیوەندیدار