بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید دەست بە دروستکردنی ھەژماری مووچەخۆران دەكەن



بانکەکانی ڕافیدەین و رەشید رێکارەکانیان بۆ کردنەوەی لقی بانکی لە ھەرێمی کوردستان دەستپێکرد بۆ دروستکردنی ھەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی ھەرێم.

میدیاكانی یەكێتی لەزاری سەرچاوەیەک لە بانکی ڕافیدەین بڵاویانكردۆتەوە، لە چوارچێوەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ بەنیشتیمانی کردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێکارەکانی کردنەوەی لقێکی بانکەکەیان لە شاری ھەولێر دەستپێکردووە و لەئێستاشدا سەرقاڵی تەواوکردنی ڕێکارەکانن بۆ کردنەوەی ھەژماری بانکی بۆ سەرجەم مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان.

هەر بە وتەی سەرچاوەكە، بڕیارە لەچەند ڕۆژی داھاتووشدا ھەردوو بانکی ڕافیدەین و ڕەشید لقی خۆیان لە سلێمانی بکەنەوە و ڕێکارەکانی دروستکردنی ھەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم دەستپێبکەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، ھەردوو بانکی ڕافیدەین و ڕەشید ئامادەییان نیشانداوە لەماوەیەکی کەمدا ھەژماری بانکی بۆ تەواوی مووچەخۆرانی ھەرێم دروست بکەن و لەمانگی ئاداری ئەمساڵیشەوە مووچەکانیان لەڕێگەی کارتی بانکیەوە پێدەدرێت.

 

بڕیار بۆ هەرزان كردنی نرخی گۆشت درا
پێشت بڕیار بۆ هەرزان كردنی نرخی گۆشت درا
هاووڵاتییەك بۆری ئاوی گەڕەكێكی سلێمانی دەشكێنێت
دواتر هاووڵاتییەك بۆری ئاوی گەڕەكێكی سلێمانی دەشكێنێت
ەیوەندیدار