هاووڵاتییەك بۆری ئاوی گەڕەكێكی سلێمانی دەشكێنێت



بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو ئاوەی لە گەڕەكی شێخان دەڕۆیشت و دەوترا بۆری شكاوە و چاك ناكرێت، دەركەوت، كە لەلایەن هاووڵاتییەكەوە بە زیادەڕۆیی شكێنراوە و لە ئێستادا گیراوەتەوە.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەبارەت بەشکاوی بۆری گەڕەکی شێخان، کە لەچەند ئەکاونتێک بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە ئەو بۆریە شکاوە و کەس ناچێت بەلایەوە، ڕایدەگەیەنین، کە هاووڵاتیەک زیادەڕۆيی کردۆتە سەر ئەو بۆریە و شکاندویەتی.

وتیشی، “بەدواداچوونمان بۆکردوە و ئاوەکە گیراوەتەوە و لە نزیک کاتدا بۆرییەکە چاک دەکرێت”.

ڕوونیشی كردەوە، ئێمە ڕۆژانە چەندین شکاوی چاک دەکەین و لەپەیجی بەڕێوبەرایەتیمان هەندێکیان بڵاو دەکەینەوە، کە ئەوە بەشێکی کەمی ئەو کار و چالاکیانەیە، کەڕۆژانە ئەنجامی دەدەین.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڤیدیۆیەك بڵاوكرایەوە، كە گوایە بۆری ئاوی گەڕەكی شێخان شكاوە و كەس ناچێت چاكی بكاتەوە.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید دەست بە دروستکردنی ھەژماری مووچەخۆران دەكەن
پێشت بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید دەست بە دروستکردنی ھەژماری مووچەخۆران دەكەن
ژمارەی قوربانیانی غەززە 100 هەزار كەسی تێپەڕاند
دواتر ژمارەی قوربانیانی غەززە 100 هەزار كەسی تێپەڕاند
ەیوەندیدار