بڕیار بۆ هەرزان كردنی نرخی گۆشت درا



وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی فیدڕاڵی ڕایدەگەیەنێت، بڕیاریان داوە تەنها لەو وڵاتانەوە ئاژەڵ هاوردە بكەن، كە ئەندامی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بێت و دەشڵێت: ڕێکارەکان كاریگەرییان لەسەر دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور هەیە و لە ئێستاوە نرخ دابەزیوە.

محەمەد خوزاعی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕایگەیاندووە، هاوردەكردنی گۆشتی ئاژەڵ پەیوەستە بە مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیاری داوە لە هەمو وڵاتێك ئاژەڵ و گۆشتی سور هاوردە نەكرێت، تەنها لەو وڵاتانە نەبێت، كە ئاژەڵ هەناردە دەكەن بە ئاژەڵی گەورە و بچووكەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، یەكێكی دیكە لە مەرجەكانی هاوردە كردنی ئاژەڵ، پێویستە ئەو وڵاتەی ئاژەڵ و گۆشتی سوور هەناردەی عێراق دەكات ئەندامی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بێت، هەروەها بۆ دڵنیابوەنەوەش لە تەندروستی ئەو ئاژەڵانەی هەناردەی وڵات دەكرێن، تیمە تایبەتییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری وەزارەتی كشتوكاڵ سەردانی ئەو وڵاتانە دەكەن تا بزانن ئاژەڵەكان هەڵگری هیچ جۆرە نەخۆشیەك نین.

جەختیشی كردۆتەوە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی لەسەر هاوردەكردن، جارێكی دیكە لەسەر سنوری عێراق، لەلایەن تیمە تایبەتییەكانەوە پشكنین بۆ ئاژەڵەكان دەكرێتەوە و پاشان ڕێگە دەدرێت ببرێنە ناو شارەكان.

ئاشكراشی كرد، گرتنەبەری رێکارەکان كاریگەرییان لەسەر دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور هەیە، بەڵام هەندێك كاتی پێویستە بۆ ئەوەی نرخ لە بازاڕەكاندا زیاتر دابەزێت، كە لە ئێستادا نرخەكان دەستیان بە دابەزین كردوە و نرخی گۆشتی مەڕ بە (20) هەزار دینار و گۆشتی گوێرەكە بە (15) هەزار دینار لە بازاڕەكاندا بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێت.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ وتیشی، “لەگەڵ نزیکبونەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و بەهۆی زۆربونی ژمارەی دانیشتووان، خواست لەسەر گۆشتی سوور بەگشتی و گۆشتی مەڕ بەتایبەتی زیاتر دەبێت.”

 

وەزیرێكی پارتی ڕێككەوتنی عێراق و هەرێم ڕادەگەیەنێت
پێشت وەزیرێكی پارتی ڕێككەوتنی عێراق و هەرێم ڕادەگەیەنێت
بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید دەست بە دروستکردنی ھەژماری مووچەخۆران دەكەن
دواتر بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید دەست بە دروستکردنی ھەژماری مووچەخۆران دەكەن
ەیوەندیدار