ژمارەی قوربانیانی غەززە 100 هەزار كەسی تێپەڕاند



وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ غه‌ززه‌ دواین ئاماری قوربانیانی جەنگی چەند مانگەی تاقەت پڕوكێنی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند، كە 100 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ غه‌ززه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ دوای ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی ئیسرائیل له‌ 7ی 10ی 2023 گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتۆ‌ته‌ 30 هه‌زار و 228 كه‌س، هه‌روه‌ها 71 هه‌زار و 377 كه‌سیش بریندار بوون.

ڕاشیگەیاندووە، ئیسرائیل له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا، 16 كۆمه‌ڵكوژی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ ئه‌نجامداوه‌ و له‌ئه‌نجامیشدا 193 كه‌س كوژراون و 920 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

هاووڵاتییەك بۆری ئاوی گەڕەكێكی سلێمانی دەشكێنێت
پێشت هاووڵاتییەك بۆری ئاوی گەڕەكێكی سلێمانی دەشكێنێت
یەکەم هێزی “بیابانی” لە عێراق دروست دەكرێت
دواتر یەکەم هێزی “بیابانی” لە عێراق دروست دەكرێت
ەیوەندیدار